KDC

سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەکات

ئەمڕۆ کۆشکی سپی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کە جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، سەردانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەکات.

جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا پلانی هەیە لە مانگی ئایاردا سەردانی کۆریای باشوور و یابان بکات، ئەوەش بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ دوو هاوپەیمانە سەرەکیەکەی ئاسیای واشنتۆن لە نێوەندی فراوانی گرژییەکان لەگەڵ چین و کۆریای باکووردا هەیە.

جێن ساکی ئەوەشی خستەڕوو، کە گەشتەکە لە 20-24ی مانگی پێنج دەبێت، بایدن لەگەڵ سەرکردەکانی دوو وڵات کۆدەبێتەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکان لەئاستی پابەندبوونی پتەو بە ئازادی و کراوەیی لە ناوچەی زەریای هیند و ئارام، جەختکردنەوە لە هاوپەیمانیێتی لەگەڵ کۆماری کۆریا باشوور و یابان، وە پتەوکردنیان.

هەروەها بایدن لە تۆکیۆ لەگەڵ سەرکردەکانی (کواد) کۆدەبێتەوە کە ئەمەریکا و ئوسترالیا و ژاپۆن و هیندستان دەگرێتەوە و، وەک بەربەستی کاریگەری لەبەرانبەر گەشە سەربازییەکانی چین و فراوانبوونی گرژیەکان و هەڕەشەکانی چین و کۆریای باکوورن.

شایەنی باسە، گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە نێوەندی پەرسەندنی چەکی سەربازی چین و کۆریای باکوور و، پشتگیری هەردوو وڵات بۆ ڕوسیا و، بەردەوامی هەڕەشەکانی چین بەرانبەر تایوان و بەربەستەکانی ئەمەریکا، گریگترین تەوەری گفتگۆکانیان دەبێت.

سۆران حەسەن

___

دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران

KDC

یوئێن داوا لە لیبیا دەکات پلان بۆ چارەسەرکردنی دۆخی نالەباری پەنابەران دابڕێژێت

KDC

مۆسکۆ ڕەوەندی کوردستانی یادی بەشداری گەلی کوردی لە سەرکەوتنەکانی جەنگی دووەمی جیهانی کردەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW