KDC

ئەمەریکا دوبارە نیازی گەڕانەوەی بۆ ڕێکخراوی یونسکۆ هەیە

ئەمەریکا دوبارە نیازی گەڕانەوەی بۆ ڕێکخراوی یونسکۆ وەک ئەندامی هەمیشەی هەیە

واشنتۆن ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی یونسکۆهەیە ،وەک ئاماژەیەک بۆ وڵاتی چین سودمەندی زۆر دەبینێت
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرای کرد کە ئەمریکا دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێکخراوی پەروەردەیی و کلتوری و زانستی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) کە لە ساڵی 2019 لێی کشایەوە

لە کاتی دانیشتنی گوێگرتن لە لیژنەیەکی ئەنجومەنی پیران لەوبارەوە ، بلینکن داوای لە کۆنگرێس کرد ،کە ڕازامەندی بە سەرۆک جۆن بایدن بدات ، دەسەڵاتی یاسایەکی ئەمریکا کە کۆتایی بەبڕیاری وەهای هاوکاری دارایی ئەمریکا بۆ هەر ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی وەک یوونسکۆ بێنێت ،کە دەسەڵاتی فەلەستین وەک دەوڵەت بناسێت.

ئەمەو بلینکن دانی بەوەدا نا کە کشانەوەی واشنتۆن لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زیانی بەوڵاتە یەکگرتووەکان گەیاندووە و،ئاماژە بە ڕۆڵی دیاری یۆنسکۆ دەکات لە پەروەردە و بواری دەرکەوتنی ڕۆبۆتی زیرەکی دەستکرد. وتیشی: “کاتێک ئێمە لەسەر مێزی گفتگۆکان بۆ داڕشتنی بەرنامەو کاری زانستی نین ،لە ڕاستیدا یارمەتی شێوەی یاسا و ستانداردەکان دەدەین، ئەوا لایەنێکی تر وەک چین سوودمەند دەبێت
ئەمەریکا لە ساڵی 2011 هاوکاری دارایی لە ڕێکخراوی یونسکۆ بڕی ،بەبیانوی ئەوەی ڕێکخراوی ناوبراو بە سیاسی کراوە ،فەلەستنیش وەک وڵات وئەندامی هەمیشەیی پەسند کردبوو،چەند ساڵک دواتریش ئیسرائیل لەبەر هەمان هۆکار لە ڕێکخراوی ناوبراو کشایەوە
لەساڵی 2019 لەسەردەمی دۆنالدترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە ئەندامی هەمیشەی ڕێکخراوی یۆنسکۆ کشایەوە ،بەڵام وەک چاودێر لە ڕێکخراوەکەدابوو ،هۆکارەکەش وەک ترەمپ ئاماژەی پێکردبوو یەکم جار بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە پێش هەمووانە
یۆنسکۆ ڕێکخراوێکە لە ساڵی 1945دامەزراوە ،ئامانجی هەمەهەنگی نێوان وڵاتان لە بواری پەروەردەو فێکردن و هۆشیاری مرۆیی ،هەروەها پەرەپێدان ئاستی زانستی و کەلتوری نێوان گەلان و وڵاتانی جیهان هەبێت
هەرچەندە یونسکۆ تاوانبار دەکرێت کە پشتی لە ئیسرائیل کردووە ،ڕێکخراوەکە بەسیاسی کراوە ،پشتگیریشی بۆ فەلەستین هۆکاری دیاری ناکۆکییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلە لە بارەوە

سۆران حەسەن

___

هەولێر : نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆڕی هەفتانەی یەکێتی نوسەرانی کورد دەکات

nusar1

مانگی دابێ ڤاکسینی جۆری حەب دەکەوێتە بواری تاقیکردنەوەوە

KDC

یاری خولە نێوخۆییەکانی ئەوروپا

nusar1
KDC

FREE
VIEW