KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان پتر لە 3000کۆچبەر پارساڵ لە گەشتیان بۆ ئەوروپا لەدەریاوە بێسەروشوێنن

نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە پار ساڵ نزیکەی 3000کۆچبەر لە ڕێگایاندا بۆ ئەورپا لە دەریاداگیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێنن
ئەمەو کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی کە لە شاری جنێڤ بڵاویکردەوە ئاماری گیان لەدەستدان یان بێسەرو شوێنی کۆچبەران لە ڕێگایی دەریاوە پارساڵ زۆر بووە نزیکەی 3077 کۆچبەر لە دەریایی ناوەراست و زەریایی ئەتلەسی بێسەروشوێنن
لەمبارەوە کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان داواکارە کە ڕێگری یان ڕێگاچارەیەک بدۆزنەوە تا کۆچبەران بەو ڕێگایە هەڵنەبژێرن ،کەبەپێی ئاماری ناوبراو پار ساڵ واتا:لەساڵی 2021 نزیکەی 3077کۆچبەر بووە ،گەر بەراوردی ساڵی 2020کە نزیکەی 1544کۆچبەرە ،ئەمەش دەریدەخات کە ژمارەکە دووهێندە بووە ،هەرچەندە بەهۆی پەیدابوونی پەتایی کۆرۆنا و ڕێککارەکانی خۆ پارێزی و داخستنی گشتی هۆکار بووە بۆ کەمی ژمارەی گیان لەدەست دانی کۆچبەران ،بەڵام لە چارەکی ئەمساڵ ئامارەکان زیاترن و کەمترنین ،کە نزیکەی 478کۆچبەرە
ئەم ئامارانەی کۆمسیۆنی باڵا دەردەخات کە دەریا، زەریاکان و دورگەکاناروییەکان بۆتە گۆرستان و خوارکی گیاندارنی دەریاو زەریاکان پێویستە چارەسەرییەکی هەمەلایەنی گشتگیرە ،تاکۆچبەران چیتر نەبنە قوربانی دەستی باندەکانی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە

لەمبارەوە شابیە مانتۆ، وتەبێژی UNHCR لە جنێڤ ڕایگەیاند ،ئەمە بێزارکەرە کە لە سەرەتای ساڵەوە 478 کەسی تر لە دەریا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون”
بەپێی ڕاپۆرتە دەریخستووە کە بۆ ساڵی 2021 نزیکەی 1153 کۆچبەر تر لە ڕێگای دەریای باکووری ڕۆژئاوای ئەفریقا بۆ دوورگەکانی کەناری گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێنن و،زۆربەی پەڕینەوەی دەریاکان بە بەلەمی چوپی لاستیکی و قەرەباڵغیەکی زۆر ئەنجام دراون کە بۆ گەشتی دەریایی گونجاو نەبوون،
ئامانە بەدەست باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە زۆربەیان بەدیل گیراون یان گرێبەستیان کردووە و بوونەتە هۆی مردنیان

مانتۆ زیاتر ڕوونیکردەوە کە گەشتی دەریایی لە وڵاتانی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای ئەفریقا وەک مۆریتانیا و سێنیگال بۆ دوورگەکانی کەناری کە دە ڕۆژ دەخایەنێت، زۆر مەترسیدارە،چەندین بەلەم بە بەتاڵی دۆزراونەتەوە یان بێ شوێنەواری لەناو ئاودا ون بوون

لەدرێژەی ڕاپۆرتی UNHCR دا هاتووە ،کە ژمارەی کۆچبەران کەلە ڕێی دەریاوە پارساڵ گەیشتونەتە ئیتالیا 53,323 کۆچبەرە ، کە لە سەدا 83 زۆرتربووە لەئاستی ساڵی 2020 کە 23,042 کۆچبەربووە
هەروەها ئامارەکان دەریدەخەن لە ساڵی 2020دا لەسەدا 61ی دەستپێکی گەشتی کۆچبەران لە تونسەوە زۆرتربووە و لە سەدا 150 لە لیبیا یەوە زیاتربوون . ئەوان ڕێگای دەریایی ناوەراست هەڵدەبێرن ،کە ڕێگایەکی مەترسیدارەلە جیهاندا

بەپێی سایتی دی ڤی ئەڵمانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتییەکان کۆچبەران لە ساڵی 2014ەوە زیاتر لە 17 هەزار کەس لەو ڕێگایەدا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون
ڕێگاکانی کۆچی دەریایی تاکە مەترسی نین بۆ کۆچبەران ڕاپۆرتەکەی UNHCR هۆشداری دا کە ڕێگاکانی کۆچکردنی وشکانیش زۆر مەترسیدارە ژمارەکەی کەمتر نییە

لەبارەی گەشتی کۆچبەران بە وشکانیش قوربانیان زۆر زۆرن وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای نەنەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بە گەشتەکانی لە بیابانییەکان و ناوچە سنوورییە دوورەکان، لەوشوێنانە بنکەکانی دەستبەسەرکردن هەیە ،کە لەلایەن قاچاخچیەکانەوە دەستگیردەکرێن دواتر بەبیانوی نەبونی پارە یان تێکچونی گرێبەستی زارەکییان گیانیان لەدەستدەن لە هەموو ئەم گەشتانەدا، کۆچبەران ڕووبەڕووی زنجیرەیەک پێشێلکاری دەبنەوە بە ناوی لەسێدارەدانی خێرا، دەستگیرکردنی نایاسایی و ئازاری جەستەیی، توندوتیژی سێکسی یان ڕەگەزیی، زۆرەملێکردن و هاوسەرگیری چەندین شێوازی نایاسایی پێشلکاری ،کەزۆرینەی کۆچبەران بەو شێوازانە گیان لەدەستدەدەن

سۆران حەسەن

___

برووسکەی پیرۆزبایی رێباز حەملان

KDC

وێبنارێک لەسەر شێخ مەحمود و پەیوەندی 100 ساڵەی کورد و بەریتانیا سازکرا

nusar1

بایدن سەردانی کیێڤ دەکات؟!

KDC
KDC

FREE
VIEW