KDC

ڕوسیا داوای ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا دەکات

لە درێژەی شەڕی بەردەوامی ئۆکرانیا و ڕوسیا گۆڕانکاری لە مەیدانی شەڕ و هەوڵی سیاسیەکان و دیبلۆماسەیو نێودەوڵەتییەکان لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەرێک و کۆتایی بە شەڕ بەردەوامە
ئەمڕۆ شەممە سێرگۆ لاڤرۆڤ وەزیری دەروەی ڕوسیا ڕایگەیاند ،کە ڕوسیا چەکی ناوەکی وەک هەڕەشە بۆ هیچ لایەک بە کارناهێنێت ،و ئێمە لەگەڵ ناتۆ لەشەڕدانین ،پێویستە هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا ڕابگیرت ، دواکارین هێلی سوور نەبەزێنن و ڕەچاوی باردۆخەکە بکەن تابتوانین درێژە بە دانوستانەکان لەگەڵ ئۆکرانیا بدەین ،کەبە شێوەی ڤیدۆیی ڕۆژانە گفتگۆ دەکرێت لە پێناو دۆزینەوەی ڕێگاچارەسەریەکی گونجاو بۆ ئەوەی کۆتایی بە جەنگ بێت

لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگ و باسی چین کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاند ناردنی هەموو جۆرە چەکێک لە ڕێگەی پۆڵەندا و وڵاتانی دیکەی ناتۆوە بۆ ئۆکرانیا بەردەوامە ،ئەگەر ئەمریکا و ناتۆ بە ڕاستی ئارەزوی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیان هەیە، ئەوا دەبێت پێش هەموو شتێک هاوکارییەکانیان بە ڕادەستکردنی چەک و تەقەمەنی بە دەسەڵاتدارانی کیێڤ ڕابگرن
هەروەها لاڤرۆڤ وتی «ڕوسیا بەهۆی ئۆکرانیاوە خۆی لە شەڕ لەگەڵ ناتۆدا نابینێت»بەڵام پێشهاتەکان و بەردەوامی هاوکارییەکان مەترسی جەنگی ناوەکی زیاتر دەکات

هەروەهائاژانسی هەواڵی ڕوسیا ڕۆژی هەینی بڵاویکردەوە ،لاڤرۆڤ بەکەناڵی ئەلعەرەبییەکە بارەگەکەی لە دوبەیە ڕایگەیاندووە، کە ئۆکرانیا هۆکاری بنبەستی گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ڕوسیایە ئەویش بەهۆی گۆڕانکارییە لە هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا و گۆرانکاری لە شاندی دانوستکاران و درێژەدانە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی نادروست

لەلایەکی دیکەشەوە لاڤرۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە هێرشی ڕووسیا بە پلان و نەخشەی خۆی بەردەوامە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کە لە 24ی مانگی دوو دەستیپێکردووە، بە دڵنیاییەوە جێبەجێی دەکەین. هەروەها وتیشی: “هەموو ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت سەرەرای ڕێگریکردن لە لایەن ڕکابەرەکانمانەوە بەدەست دەهێنرێت

سۆران حەسەن

___

سەرۆک بارزانی پەیامێک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە

nusar1

یۆنان ڕەتی دەکاتەوە کە کۆچبەریان فڕێدابێتە نێو دەریا 

KDC

پەروەردە لە نێوان پێشکەوتنی تاک و کۆمەڵگادا

nusar1
KDC

FREE
VIEW