KDC

ماکرۆن بەڵێنی پاڵپشتی زیاتری سەربازی و مرۆیی بە زیلینسکی دەدات

ئەمڕۆ شەممە دوای پەیوەندی نێوان ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ،فەرەنسا بەڵێنی پاڵپشتی زیاتری کەرەستەی سەربازی و یارمەتی مرۆیی بۆ ئۆکرانیا دەدات

سەرۆکی ئۆکرانیا لە کاتێکدا سوپاسی ماکرۆن دەکات بۆ ناردنی کەلوپەلی سەربازی قورس کە پشتیوانی لە بەرگری ئۆکرانیا دەکات” هەروەها سەرۆکی فەرەنسا بەڵێنی دا کە پشتیوانی و هواکاری یارمەتی مرۆیی لە فەرەنساوە بۆ ئۆکرانیا بەردەوامبێت

لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: “درێژکردنەوەی ئەرکی شارەزایانی فەڕەنسی کە بەشداری کۆکراوەی بەڵگەکان دەکەن بۆ شەڕکردن لەگەڵ گۆشەگیری و ئاسانکاری بۆ کاری دادوەری نێودەوڵەتی لەسەر ئەو تاوانانەی کە لە چوارچێوەی دەستدرێژیی ڕوسیا ئەنجام دەدەن”

ئەمەریکا و فەرەنسا و کۆماری چیک و هاوپەیمانەکانی تر بەناردنی سەدان هاوکاری مرۆیی و ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ کیڤ دابین کردووە بۆ یارمەتیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا .

لەو قۆناغەدا هاوکارییە مرۆییە فەڕەنسییەکان بۆ ئۆکرانیا نوێنەرایەتی دەکات کە زیاتر لە 615 تەن کەلوپەلی نێردراوە کە بریتین لە کەرەستەی پزیشکی و موەلیدەی نەخۆشخانە و یارمەتی خۆراک و خانووبەرە و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن

ماکرۆن جەختی لە “خواستی خۆی بۆ کارکردن بە شێوەیەکی چالاک لە ماوەی دووەم خولی خۆیدا بۆ گەڕاندنەوەی سەروەریی ئۆکرانیا و تەواوی خاکی کردەوە، هاوکات بەردەوام هەماهەنگی نزیکی لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانە ئەوروپیەکان دەپارێزێت”

___

عیزەت ئۆزجانتش: لەوانەیە ئەردۆگان پەنا بۆ ڕاگەیاندنی باری نائاسایی ببات

nusar1

یەکێتی ئەوروپا و مەغریب لەسەر ناردنەوەی پەنابەران ڕێکدەکەون

nusar1

تورکیا :قەیرانی ئابووری منداڵانی لە قوتابخانەکان دابڕیووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW