KDC

یەکێتی ئەوروپا گورزێکی گەورە لە کەرتی وزەی ڕوسیا دەدات

یەکێتی ئەوروپا گورزێکی گەورە لە کەرتی وزەی ڕوسیا دەدات

سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی ئەوروپا ڕایانگەیاند کە یەکێتی ئەوروپا بەنیازە تا کۆتایی ساڵ قەدەخەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا بسەپێنێت، ئەمەش دوای گفتوگۆکانی نێوان کۆمسیۆنی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە سەرەتای ئەم هەفتەیە دەستیپێکردووە

یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاری بۆ شەشەمین کۆمەڵە سزا دژی ڕووسیا دەکات،وچاوەروێ دەکرێت پاکێجی سزا نوێیەکە نەوتی ڕوسیا و بانکەکانی ڕووسیا و بانکەکانی بیلاروسی و هەروەها کەسانی زیاتر و کۆمپانیاکان بکاتە ئامانج

کۆمیسیۆنەکە کە هاوئاهەنگی جووڵەی یەکێتی ئەوروپا دەکات، لەگەڵ گروپە بچووکەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام دا و ئامانجیشی ئەوەیە پلانی سزاکانی لەبەردەم کۆبوونەوەی باڵیۆزەکانی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل لە ڕۆژی چوارشەممە دیاری بکەن ،
هەروەها بڕیارەپێشتر ڕۆژی دووشەممەوەزیرانی وزەی یەکێتی ئەوروپا لەپایتەختی بەلجیکی بۆ تاوتوێکردنی ئەو کێشەیە کۆببنەوە

دیپلۆماتکارەکان ڕایانگەیاند، هەندێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پێش کۆتایی ساڵی 2022 دەتوانن کۆتایی بە بەکارهێنانی نەوتی ڕوسی بهێنن، بەڵام هەندێکی تر بەتایبەتی ئەندامانی باشور لە کاریگەری لەسەر بەزربونەوەی نرخەکان نیگەرانن

دیپلۆماتکارەکان ئەوەشی خستەڕوو، ئەڵمانیا کە یەکێکە لە گەورەترین کڕیارە نەوتییەکانی ڕووسیا، لە کۆتایی ساڵی 2022دا ئامادەیە ، دەستبەرداری نەوتی روسیا ببێت ،بەڵام وڵاتانی وەک نەمسا و هەنگاریا و ئیتالیا و سلۆڤاکیا ماوەیەکی درێژتر دەمێننەوە

هەندێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پێشنیاری هەڵبژاردنی نرخێکی گونجاویان کردووە لەسەر ئەو نرخەی کە ئامادەن پارەی نەوتی ڕووسیا بدەن، بەڵام پلانەکە ناچاریان دەکات لە پێداویستیەکانی تری وزە نرخی زیاتر بدەن

___

پرۆفایلی سێرجۆ ڕامۆس

nusar1

ھەدەپە : زیاتر لە هەزار و 600 دەستگیركراوی سیاسی لە زیندانەكانی توركیا ژیانیان لە مەترسیدایە

KDC

ئیسرائیل: تەنیا رێگە بۆ نەگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی رێگای سەربازییە

KDC
KDC

FREE
VIEW