KDC

کۆمسیۆنی پەنابەرانی یەکێتی ئەوروپا هەوڵی کارئاسانی بۆ کۆچبەرانی یاسایی دەکات

کۆمیسۆنی ئەوروپا بە دوای ئاسانکردن یاسای کۆچی یاسایی بۆ ئەوروپا دەدات ئامانج لەخزمەتکردنی ئابووری و گۆرانکاری کۆمەلگایە و هەوڵێکە بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی ،بەجۆرێک کە ئاسانکاریی تەواو بۆ کۆچی یاسایی بکرێت

کۆمسیۆنی کۆچبەرانی یەکێتی ئەوروپا پرۆژە یاسایەکیان بۆ ئاسانکاری کۆچکردنی یاسایی بۆ ئەوروپا ئامادەکردووە ، کە بەپێی ئەو پێشنیارە بێجگە لە مۆڵەتی کارکردن وەرگرتنی مۆڵەتی نیشتەجێبوونیش دەدات، داواکاریەکە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بۆوەرگرتنی داواکاریان لەوکەسانە لەوڵاتانی خۆیان یان وڵاتی سێیەم وەربگیرێت
هەروەها پێشنیارەکە لەماوەی مانەوەیان مافی گۆڕینی شوێنی کار بە کۆچبەران دەدات و مۆڵەتیان لێناسەندرێتەوە تەنانەت ئەگەر تا سێ مانگ کارەکەیان لەدەست بدەن ،

دووەم چاکسازی پەیوەندی بە پێشنیاری نیشتەجێبوونی هەمیشەییەوە هەیە، کە پاش پێنج ساڵ لە نیشتەجێبوونی یاسایی مافی تایبەت بە کۆچبەران دەدات، بە پێی پێشنیارەکانی ئەم دواییە، پێنج ساڵ لە وڵاتانی جیاوازی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا دەتوانرێت بە داواکردنی مافی پەنابەری بژمێردرێت
سەرەڕای ئەوەش،کۆمسیۆنی کۆچبەرانی سەربە یەکێتی ئەوروپا پێشنیاری ئەوە دەکات کە ساڵەکانی خوێندن بۆ قوتابیان بژمێردرێت هەروەها یارمەتیان بۆ گەیشتنی خانەوادەکەیان ،بەمەبەستی کۆبوونەوەی خێزانەکانە کارئاسانیان بۆ بکرێت
هەرلەبەردەم پێشنیاری نوێ بۆ کار ئاسانی کۆچبەری یاسایی ،وەک لە سایتی مهاجرنیوزدا هاتووە ،داواکەر لە ڕێی ئەنتەرنێت و مەڵپەر و سایتەکانی دیاریکراو پێشکەش بکات و بەڵگە یاساییەکانی بنێرێت لە ماوەیەکی کورتیش وەڵام بدرێتەوە ،ئەم مۆڵەتەش کە بەکارتی سەوز ناسراوە لە ڕێگایی وڵاتی خۆی یان نزیکترین نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا دابین دەکرێت

جێی ئاماژەیە داواکاری کۆچبەری یاسایی ساڵانە لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نزیکەی 2 بۆ 3 ملیۆن داواکاری وەردەگیرێت ،بەڵام ڕێژەی کۆچبەرانی نایاسای کە ساڵانە ڕوو سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا دەکەن نزیکەی 125هەزار بۆ 200هەزار کۆچبەر دەبێت

سۆران حەسەن

___

تورکیا گۆرانیبێژی سوری عومەر سلێمان دەستگیردەکات

KDC

کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا: وتەکانی سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا لە بارەی کۆچبەران ڕەگەزپەرستانەیە

nusar1

بێکهام :یاری پاریس و ڕیاڵ مەدرید خەونێکە بۆ هەر هەوادارێک

nusar1
KDC

FREE
VIEW