KDC

پرۆفایلی پاولۆماڵدینی

پرۆ

پاولۆ ماڵدینی یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی لەدایک بووی ٢٦ی جونی ١٩٦٨ لە شاری میلان لەوڵاتی ئیتالیا ، ناوبراو یارکەری ھێڵی بەرگری بووە ٠

ماڵدینی لەمێژووی یاریکردنی یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا و یانەی ئەی سی میلان کردووە کە جگە لەیانەی ئەی سی میلان یاری بۆ ھیچ یانەیەکەی تر نەکردووە ئەمەش بەھان ڕەوشتی باوکیەتی کە ئەمیش تەنیا یاری بۆ ئیتالیا و یانەکەی میلان کردووە

لە ئێستادا ماڵدینی بەفەرمی وازی لەیاریکردن ھێناوە و وەک سەرۆکێ لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان بەردەوامە ، لەماوەی ژیانی وەرزشی دا ٦٤٧ یاری بۆ یانەی ئەی سی میلان ی ئیتالی ئەنجام داوەو لەنێوانیاندا ٢٩ جار گۆڵی تۆمارکردووە و لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئیتالیا لە ١٢٦ یاری ٧ گۆلی تۆماکردووە ، ماڵدینی ١٩٩٤ ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە لە کۆڵۆمبیا لەگەڵ ئەندریا فۆسا و بەیەکەوە خاوەن دوو منداڵن بەناوەکانی کریستیان و دانیال ٠

پاوڵۆ ماڵدینی لە ژیانی پیشەگەری خۆیدا لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان ئەم نازناوانە بەدەست بهێنێت :٠

خولی ئیتالی ناسراو بە کالچیۆ ٧ جار
جامی ئیتالیا ١ جار
جامی سووپەری ئیتالی ٥ جار
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٥ جار
جامی سووپەری ئەورووپی ٥ جار
جامی ئینتەرناشناڵی یانەکان ٢ جار
جامی جیھانی یانەکان ١ جار

هەروەها لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئیتالیا توانیویەتی

پلەی سێیەم لە جامی جیھانی فیفای ١٩٩٠
پلەی دووەم لە جامی جیھانی فیفا ١٩٩٤
پلەی دووەم لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٠

___

دوای لە سێدارەدانی دوو کوڕەکەی، دایکێک جەڵتە لێی دەدا و گرژی و ئاڵۆزی درووست دەبێت

KDC

فدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دامەزرا

nusar1

نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان :زۆر بەتوندی ئیدانەی هێرشەموشەکییە تیرۆریستییەکەی شاری هەولێر دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW