وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە بالوێزی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا وتوێژ لە سەر پرۆژە یاسای پێشنیارکراوە کۆمسیۆنی ئەوروپا لە بارەی کۆتایی هێنان بە هاوردەکردنی نەوتی ڕوسیا بهێنن ،وەک بەشێک لەپاکێجی شەشەمین کۆمەڵە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا لەبەرامبەر بەردەوامی شەڕی ڕوسیا دژ بەئۆکرانیا و گورزێکی کاریگەر لە سەرچاوەی داهات و هاناردەی ڕوسیا بدەن
ئەمەو سەرچاوەیەک بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسای ڕاگەیاند ،کە ڕۆژی سێشەممە کۆمسیۆنی ئەورپا کۆتایی بە گفتگۆکان لە بارەی هاوردەکردنی نەوتی ڕوسیا کۆتای پێهێناوە ،وەک بەشێک لە پاکێجی کۆمەڵە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا و وابڕیارەکۆتایی بە بەشێکی گرنگن لە سەرچاوەی دارایی ڕوسیا بێنن
جێی ئاماژەیە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەڕێژەیەکی زۆر هاوردەکردنی نەوت و گاز پشت بە ڕوسیا دەبەستێت
لە کاتێکدا ڕوسیا مەرجی هاوردەکردنی وزەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا بە ڕۆبل گۆڕیووە ،ئەمەش ئەرکەکان و بیرکردنەوەی کۆتایی هێنان بە پەیوەندی ئابوری کەگەڵ ڕوسیا زیاتر بەرەو پێش بردووە
ئەمەریکا بە یەکجاری دەستبەرداری نەوت و گازی ڕوسیا بوەو بەریتانیاش پلانی هەیە تاکۆتایی ساڵ کۆتایی بەهاوردەکردنی نەوت و گازی ڕوسیا بهێنێت ،وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بڕیارە تاکۆتایی ساڵ دەستبەرداری نەوتی ڕوسیا ببن
سۆران حەسەن