KDC

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا :داوا لە هاوڵاتیان دەکات ،خۆراک پاشکەوت بکەن

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا : داوا لەهاوڵاتیان دەکا خۆراک پاشەکەوت بکەن

نانسی فێرز، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد، خۆراك و دەرمان پاشەكەوت بكەن بۆ حاڵەتی نائاسایی، داواكارییەكەشی وابەستەی ڕەوشی ئۆكراینا كردووە

فێرز لە دیمانەیەكی لەگەڵ ڕۆژنامەی “هاندڵسبڵات” ڕایگەیاند:”لە حاڵەتی بڕانی كارەبا بۆ ماوەیەكی زۆر، یان سەپاندنی كۆتوپێوەندی گۆڕانكاریی لە ژیانی ئاسایی، حیكمەتە یەدەگێكی ماددەی خۆراكی لە ماڵەكاندا هەبێت، پێویستە ئەڵمانییەكان بایەخ بە بڵاوكراوەكانی پاراستنی دانیشتوان بدەن”، ئاماژەی بەو یەدەگە خۆراكیانەش كرد دەكات، ئامادە دەكرێن.

بە وتەی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا”لیستی خۆراكەكان 20 لیتر ئاو، 3.5 كیلۆگرام دانەوێڵە، و نان، و ماعكەرۆنە، برنج و و پەتاتە، چوار كیلۆگرام سەوزە و پاقلەمەنی، 2.5 كیلۆگرام میوە، 2.6 لیتر شیر و پەنیر لەخۆدەگرن “.

هەروەها وەزیرەكەی ئەڵمانیا هاووڵاتیانی وڵاتەكەی ڕاسپارد، 1.5 كیلۆگرام گۆشت و ماسی و هێلكە، و 356 گرام ڕۆن و زەیت، لەگەڵ ئەو بابەتانەی كەسێك پێویستی دەبێت وەك شیرینی، پاشەكەوت بكەن.

ئەم ئاگادار کردنەوەیە جۆرێکە لەو ئاگاداریانەی کەلەکاتی پەتایی کۆرۆنا دەردەکراو ،هەروەها وەک پێشهاتی کارەساتباری زەمینی و شەڕ کەلەکاتی جەنگی جیهانی دووەمەوە  دەستیپێکردووە ،کەهاوڵاتیان بەشی دە ڕۆژێک پێداویستی خواردن و خواردنەوەیان لە ماڵەوە هەبێت

___

گەنجێکی کورد لە سێدارەدەدرێت

KDC

بە مەبەستی پشگیری ئەحمەد مەسعوود خۆپیشاندان لە کابووڵ ئەنجامدرا

KDC

سووریا پارە لەو سوورییانەی نیشتەجێی وڵاتانی دەرەوە دەسێنێت کە خزمەتی سەربازییان نەکردووە

KDC
KDC

FREE
VIEW