KDC

پرۆفایلی گۆنزالۆ هیگواین

ناوی تەواوی گۆنزالۆ ئیدواردۆ ھیگواین (لەدایک بووی ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ لە بریست لە فەڕەنسا)، یاریزانێکی ئارجەنتینیە کە لە ھێلی ھێرشبەردا یاری دەکات.

ئێستا یاری بۆ یانەی ناپۆلی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەنتین دەکات.

سەرەتای یاریکردنی ھیگواین بۆ یاریی تۆپی پێ دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ڕیڤەرپلێتی ئارجەنتنی لە وەرزی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٧. ھیگواین لە کاتی گەشەکردن بۆ ئەنجامدانی یاری لە تەمەنی لاویەتی ھەر لەو یانەیە بوو و لە ماوەی سێ ساڵدا ٣٥ یاری و ١٣ گۆڵی کردووە. دواتر لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٦ لە وەرزی زستانەدا پەیوەندی بەیانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەکات بە بڕی ١٣ میلیۆن یۆرۆ. ھیگواین سەرجەم دەستکەوتەکانی لەگەڵ ڕیال مەدرید بووە بێجگە لەوە لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئارجەنتین لە ساڵی ٢٠٠٨ بووە خاوەنی مێدالیای زێڕین لە ئۆلەمپیادی پەکینی چین.
لە وەرزی ٢٠١٣_٢٠١٤ پەیوەندی بە یانەی ناپۆلی کرد

یاریزان هیگواین لە مێژووی یاریکردنیدا ئەم دەستکەوتانەی بەدەستهێناوە :٠

ڕیال مەدرید

خولی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا سێ وەرز لەوەرزەکانی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ و ٢٠٠٧-٢٠٠٨ و ٢٠١١-٢٠١٢
جامی شای ئیسپانیا ناسراو بە کۆپا دێل ڕێی یەک جار لەسالی ٢٠١٠-٢٠١١
جامی سووپەری ئیسپانیا دوو جار لەساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٢

ناپۆلی

جامی ئیتاڵیا یەک جار ٢٠١٣
جامی سوپەری ئیتاڵی یەک جار ٢٠١٤

یۆڤانتۆس

خولی ئیتاڵی دوو جار ٢٠١٦٫٢٠١٧
جامی ئیتاڵیا دوو جار ٢٠١٦٫٢٠١٧

چێڵسی

خولی ئەوروپی یەک جار ٢٠١٨
جامی پیشەگەری ئینگلیزی باوڕ پێکراو یەک جار ٢٠١٨

ئەرجەنتین

جامی جیهانیی:گەیشتن بە یاری کۆتایی ٢٠١٤
کوپا ئەمریکا:گەیشتن بە یاری کۆتایی دوو جار ٢٠١٥٫٢٠١٦

___

ئەڵمانیا:ڕەوەندی کوردستانی لە شاری نۆیرنبێرگ یادی جەژنی نەورۆزیان کردەوە

nusar1

جێگیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات

nusar1

پرۆفایلی ئەیسی میلان

nusar1
KDC

FREE
VIEW