KDC

ڕۆڵی کەریم لەڕیاڵ مەدرید

علی جمال

ئەگەر گرنگی ناوێک کە رۆڵی هەبووبێت لە بەدەست هێنانی لالیگا کە ڕیاڵ مەدرید بەفەرمی نازناوەکەی بەدەستهێناوە پێش تەواو بونی خولەکە بە چوار یاری و هەروەها توانیویەتی یانەکەی بگەێنێتە یاری کۆتایی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا وە گرنگی کەریم بنزیمە لە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە بەدەستهێنانی ئەم نازناوە کە ڕیاڵ مەدرید توانیویەتی لە مێژووی خۆیدا ٣٥ هەمین جار ئەم نازناوە بەرزبکاتەوە٠

کەریم یاخود حاجی کەریم لەم وەرزەدا ٣٠ یاری کردوە و ٢٦ گۆڵی تۆمارکردوە گۆڵکاری خولی ئیسپانیە هەتاکو ئێستا کە چوار هەفتەی ماوە خولەکە تەواو بێت ئەمەش دەرفەتە بۆ کەریم تاکو بتوانێت گۆڵی زیاتر تۆمار بکات و هەروەها توانیویەتی لە خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا ١٥ گۆڵ تۆماربکات گۆڵکاری خولی یانەپاڵەوانەکانە٠

ئەگەر چاوێک بە لاپەڕەکانی مێژووی یانە شاهانەیەکە بگێڕیت ئەوا ناوی کەریم بنزیمە لە هەموو لاپەڕەکان دەدۆزیتەوە لە درەوشانەوەی ئەم ئەستێرە فەڕەنسیە کاتێک بەشداری لە زۆرترین گۆڵدا کردوە بۆ یانەکەی و زۆرترین دروست کردنی ئەسێست بۆ هاورێکانی لەناو یاریگادا ٠

پێشتر هەمووان ناڕازیبوون و ڕەخنەیان لەم ئەستێرە فەڕەنسیە دەگرد بەڵام ئەو بە هەوڵ و تێکۆشانی بێوچان توانی وەڵامی هەموو ڕەخنەکان بداتەوە بە پێشکەشکردنی ئاستێکی نمونەی و گۆڵ تۆمارکردن بۆ یانەکەی ، بەردەوام بون و کۆڵنەدانی وای کرد ناوی کەریم زیاتر بدرەوشێتەوە لە ناو یاریگادا ٠

ئاستی بەرزی کەریم بنزیمە یاخود حاجی کەریم لەم وەرزەدا گەشتۆتە لوتکە هەرکاتێک یانەکەی پێویستی پێبوبیت توانیویەتی یانەکەی رزگار بکات و لەناو هاندەراندا بە فریاد ڕەزی یانە شاهانەییەکە ناودەبرێت ، وە ئێستا کەریم بە بەربژێری سەرەکی لە بەدەست هێنانی بالۆن دۆر دادەنرێت بە ئاستە نمونەییەیی کە لەم وەرزدا پێشکەشی کردوە ٠

___

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ لیژنەی ناوچەی سوید پارتی کۆبوونەوە

nusar1

لەیادی 39ساڵەی ئەنفالی بارزانییەکان100,ڕوفاتی تر بە خاکی نیشتمان ئاشنادەبنەوە

nusar1

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لەیادی قوربانیانی تیرۆردا کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW