KDC

پرۆفایلی پۆل پۆگبا

پۆل لابیلی پۆگبا لەدایکبووی ١٥ی ئازاری ١٩٩٣، یاریزانی پڕۆفیشناڵی تۆپی پێی فەڕەنسییە، پۆل پۆگبا یاری بۆ یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا دەکات، شوێنی یاریکردنی پۆگبا ھێڵی ناوەڕاستە و بەرزی باڵاشی ١٫٨٨سم و لەیانەکەی درێسی ژمارە ٦ دەپۆشێت.

لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ پۆل پۆگبا بەباشترین یاریزانی لاو ھەڵبژێردرا.] لە ئابی ٢٠١٦ لەیانەی یوڤانتۆسی ئیتالییەوە ڕوویکردە یانەی مانچستەر بەبڕی ٨٩ میلیۆن پاوەند کە ڕیکۆردی گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ پێش ئەوەی نیماڕ ڕووبکاتە یانەی پاریس سانجێرمان ٠

دەستکەوتەکانی یاریزان پۆڵ پۆگبا لە مێژووی یاری کردنی

یۆڤینتۆس

خولی پلەیەکی ئیتالی (سێریا ئەی) -٢ جار لەوەرزەکانی ٢٠١٢–١٣, ٢٠١٣–١٤
جامی سووپەری ئیتالی ٢ جار لە ساڵانی ٢٠١٢, ٢٠١٣

ھەڵبژاردەی نیشتمانیی فەرەنسا

جامی جیھانی بۆ یاریزانانی خوارتەمەن ٢٠ ساڵ

پۆل پۆگبا لەوەتەی ٢٠١٢ەوە یاری بۆ یانەی یۆڤینتۆسی ئیتالی دەکات و بەڵام بەر لە یۆڤینتۆس یاری بۆچەندین یانەی دی کردووە لەوانە:

(Roissy-en-Brie) لە ساڵانی ١٩٩٩ تاکوو ٢٠٠٦
(Torcy) ٢٠٠٦-٢٠٠٧
(Le Havre) لە ٢٠٠٧ تاکوو ٢٠٠٩
مانچستەر یونایتد لە ٢٠٠٩ تاکوو ٢٠١١ و لە سێ یاری بەشداربوو و ھیچ گۆڵێکی تۆمارنەکرد

___

هەولێر : نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی ناساندنی پەرتوکێکی کرد

nusar1

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چوارەمین کۆربەندی ئینتیمایی نەتەوەیی سازکرد

nusar1

ڕووسیا :ئەمەریکا ڕێگری لە بەرەوپێشچوونی گفتۆگۆکان لەگەڵ ئۆکرانیا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW