KDC

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ چەند کەسایەتی ڕۆشنبیرو ئاکادیمی کورد لەبەریتانیا کۆبووە

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ چەندین کەسایەتی رۆشنبیر و ئەکادیمی بەریتانیا کۆبوونەوە، کە تێیدا باس لەبەرەو پێشبردنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە کرا.

کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بۆ چەند کەسایەتی و ڕۆشنبیر و ئەکادیمی لە بوارە جیاجاکاندا بە بەشداری لەسەر ئاستی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بەڕێزان سەرۆک و جێگری کۆنفدراسیۆن .

لەو کۆبوونەوەیەدا، کە سەرۆک و جێگری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەی بوون، چەند خاڵێکی گرینگ لەسەر بەرەوپێش بردنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی بەریتانیا و، چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە تەواوی ھێز و تواناکان و وەگەڕخستنیان لە بەشە جیاجیاکانی ڕەوەندی کوردستانی، باسیان لێوەکرا.

جێی باسە سەرنج و پێشنیاری زۆر خرانەڕوو و، دواتر بە وردی لەسەر کار و ھەنگاوەکانی ناوەند و میکانیزمی کارکردنی، باسی لێوەکرا و، ھەموو پێکەوە ھاوڕابوون لەسەر شێواز و پڕەنسیپی کارەکان، بۆ ئایندەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی بەریتانیا

___

پرۆفایلی کلۆزە

nusar1

هۆڵەندا: لەخۆپیشاندانی ڕەوەندی کوردستانیان ، پەیامێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

nusar1

کەنەدا: بەرپرسی نوێی ناوەندی ئۆتاوا هەڵبژێردرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW