KDC

پرۆفایلی چاڤی هێرناندێز

چاڤی ھێرناندێز کروز لەدایک بووی ساڵی ٢٥ی کانوونی دووەمیی ساڵی ١٩٨٠ز لە ناوچەی تیراسا لە ھەرێمی کەتەلۆنیا، چاڤی ڕاهێنەری تۆپی پێیە لەئێستادا ڕاهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا دەکات. چاڤی زیاتر لە ١٠٠ یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە ۱۲ گۆڵی بۆ ھەڵبژاردەکەی کردووە وێڕای زۆرتر لە ٥٠٠ یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ بەرشەلۆنەش توانیویەتی ۵۵ گۆڵ تۆمار بکات،بەرلەوەی پەیوەندی بە سەد بکات یاری بۆیانەی بەرشەلۆنە دەکرد.

لە سەرەتادا باوکی ویستوویەتی ناوی بنێت یواکیم بەڵام دواجار لەلایەن دایکیەوە بە چاڤیەوە ناوی لێنرا و یەک جار کە یاری تۆپی پێکردبێت لەتەمەنی سێ ساڵی بووە و باوە گەورەشی بەردەوام چاڤی بردۆتە ناو یاریگاکان بۆئەوەی وەرزشوانێکی کارامەی لێوە دەرچێت دواتر لەلایەن بەھرە دۆزەرەوەیەکی قوتابخانەی لاماسیا بەناوی ئۆریۆڵ تۆرتی بانگێشتی لاماسیا کرا چاڤی لە مناڵە پەروەردکراوەکانی قوتابخانەی لاماسیایە بەوەی لەتەمەنی ١١ ساڵی پەیوەندی بەم قوتابخانەیەوە کردووە دواتر پەیوەندی بە تیمی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنةکردوو ئێستا یەکێکە لە سێ باشترین یاریزانی جیھان بەھاوبەشی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

بەدەستھێنانی جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپا لەگەڵ ئیسپانیا لەلایەن چاڤیەوە زۆر لەخەونەکانی نەبوو چونکە ئەو وەک نیشتیمان پەروەرێک پەروەردەکراوە ھەمیشە خەون بەوە دەبینێ ڕۆژێ درێسی ھەڵبژاردەی کەتەلۆنیا بپۆشێت و گەر نازناوێکیشی لەگەڵ بەدەست نەھێنێت!

ساڵی ٢٠٠٩ دا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە توانی شەش نازناوەکە بەدەستبھێنێت واتە ھەریەکە لەپاڵەوانییەتییەکانی خولی ئیسپانیا، جامی شای ئیسپانیا، سووپەری ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگ و سووپەری ئەورووپا و جامی جیھانیی یانەکان.

لەساڵی ٢٠١٠ لەمۆندیالی ئەفریقای باشوور توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ھەڵبژاردەکەی بگەیەنێت کۆتایی کە لەکۆتا یاریدا بە گۆلێکی ھاوڕێکەی ئەندرێس ئەنێستا توانیان مۆندیالی ئەفریقای باشوور بەرزکەنەوە.

یاریزان چافی لە مێژووی یاریکردنی ئەم نازناوانەی بەدەست هێناوە :٠

لە یانەی بەرشلۆنا

خوولی یانەکانی ئیسپانیا ٦ وەرز
جامی شای ئیسپانیا (کۆپا دێلی ڕێی) ٢ جار
جامی سوپەری ئیسپانیا٥ جار
خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ٣ جار
جامی سووپەری ئەوڕووپا ٢ جار
جامی جیھانی یانەکان ٢ جار
لەگەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا

جامی جیھانی باشووری ئەفریقیای ساڵی ٢٠١٠
جامی کیشوەرەکانی ساڵی ٢٠٠٩
جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپا ساڵی ٢٠٠٨
مەدالیای سلڤەر لە ئۆڵەمپیادی ٢٠٠٠
جامی جیھانی لاوان ساڵی ١٩٩٩

___

ڕۆژهەڵاتی کوردستان: پێنج هەوڵاتی بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لەجەژنی نەورۆز دەستگیر دەکرێن

nusar1

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بانگهێشتی کۆنسێرتێک دەکرێت

nusar1

وڵاتانی جی 7هەڕەشە لە ڕووسیا دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW