KDC

گروپی جی7بەڵێنیاندا ،بەچەند هەنگاوێک کۆتایی بە هەناردەکردنی نەوتی ڕوسیا بهێنن


گروپی جی 7بەڵێنیان دا ،بەپێی خشتەی دیارکراو ،بەچەند هەنگاوێک دەستبەرداری وزەی ڕوسیا ببن ،ئەمەش بەشێکە لە کۆمەڵە سزایانەیە کە وڵاتانی ڕۆژئاوە دژ بەڕوسیا گرتویانەتەبەر ،لەبەرامبەر ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری ڕوسیا دژ بە ئۆکرانیا ،کە ماوەی دەهەفتەیە زیاترە بە هەموو جۆرە چەکێک هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکردووە

ئەمەو سەرکردەکانی وڵاتانی گروپی جی 7کەپێک دێت لە وڵاتانی ئەمەریکا ،بەریتانیا،فەڕەنسا،کەنەدا ،ئیتالیا و،یابان و ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەشتی ئەم مانگە ،کە بەبۆنەی ساڵیادی کۆتای و ڕزگارکردنی ئەوروپا لە دەست فاشیزم و نازیزمی ،وسەرکەوتنی هێزی هاوپەیمانان لە جەنگی جیهانی دووەم، لە ڕاگەیاندنێک دا پێش ئەوەی ڕوسیا بەهەمان بۆنەوە ئاهەنگی 77ەمین سەرکەوتن بگێرێت ،بەڵنیان دا کە گورزێکی گەورە لە ئابوری و وزەی ڕوسیا بەهەموو شێوەیەکی واز لە وزەی ڕوسیا بهێنن

هەرلەم بارەوە کۆشکی سپی ئەمەریکا ڕایگەیاند ،کەتەواوی جی 7 بەڵێنی تەواویان داوە ،کەهاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا قەدەغە بکەن ،ئەمەش بە توندی کاردەکاتە سەر شادەماری سەرەکی پوتین و بێبەشی دەکات لەو داهاتەی دارایی جەنگەکەی پێویستێتی

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: کەکۆمەڵرەسزا یەکی بێوێنەمان سەپاندووە ،و کۆنتڕۆڵەکانی هەناردەکردنمان ڕووسیایان خنکاندووە،دەستکەوتنی تەکنەلۆجیای نوێ بۆ دابینکردن پێویستی سەربازی گرانبووە ،بەمەش لە تەکنەلۆجیایی سەردەم دادەبڕێت

جێی باسە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتنێکی لەنێوان وڵاتانی جی 7 ڕاگەیاند بۆ سەپاندنی کۆمەڵە سزای نوێ کەبە ئامانجگرتنی کەرتی وزەی ڕوسیا ،لەبەرئەوەی سەرچاوەیەکی دارایی گرنگە ،بەشێکی زۆر خەرجی جەنگی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دابیندەکات

سۆران حەسەن

___

ئەڵمانیا: کارمەندی کۆمپانیایەکی گواستنەوەی پارە ملیۆنان ئیرۆ دەدزێت

KDC

ئێران سزای سێدارە بەسەر پێکهاتە جیاوازەکان دەسەپێنێ، زیاتر لە نیوەیان کوردن

KDC

کاروچالاکیەکانی مانگی ٥ی ساڵی ٢٠٢٤ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC
KDC

FREE
VIEW