KDC

سەرۆکی فەڕەنسا پێشنیاری ئەنجومەنێکی سیاسی بۆ ئەوروپا دەکات

پێشهاتەکان و گۆڕانکارییەکانی دوای زیاتر لە دەهەفتەی بەردەوامی هێرشی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری ڕوسیا دژ بەئۆکرانیا ، چەندین سیاسەتی نوێ لە ناوچەکەدا دێتەکایەوە ،دواین پێشهات پێشنیاری ئیمانۆیل ماکرۆن ،کە بۆ جاری دووەم وەک سەرۆکی فەڕەنسا هەڵبژێردرایەوە ،داوای دروستکردنی ( ئەنجومەنی سیاسی ئەوروپا )دەکات

ئەم ئەنجوومەن وەک بەرەیەکی دیمۆکراتی ئەوروپا ،بەواتەی ڕزگار بوونە لە کۆت ،بەند ومەرجە سیاسی و دیمۆکراتییەکانی ناو یەکێتی ئەوروپا یە ،کە کۆمەڵە پرانسیپی و کاری درێژخایەنی دەوێت بۆ ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا و هەروەها ،ڕێگاچەرەیەکی مامناوەندی خێرایە بۆ کۆکردنەوەی وڵاتانی ئەوروپا و چۆنیەتی هێڵی بەرگری و هاوهەماهەنگی نێوان وڵاتانی ئەوروپا دروست دەکات
ئەم ئەنجوومەنە پێشنیار کراوە دەتوانێت ئۆکرانیا و بەریتانیا چەندین وڵاتە دیمۆکراتییەکانی ئەوروپا لە خۆبگرێت
لەیەکەم کاردانەوەشدا ،ئۆلاف شولتس ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پشتگیری پێشنیاری ماکرۆنی دەکات
لەمبارەوە تۆری هەواڵی فرەنس 24بڵاویکردەوە ئۆلاف شولتس ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بە ڕۆژنانەنوسانی ڕاگەیاند ، کە پێشنیارەکەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بۆ دروستکردنی ڕێکخراوێکی ئەوروپایی فراوانتر جێی سەرنجە ئەمەش دوای داواکەی ماکرۆن دێت بۆ پەرلەمانی ئەوروپا بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوێک بەناوی (ئەنجومەنی سیاسی ئەوروپا ) ئەندام بونی ئۆکرانیا بە تایبەتی دەگرێتەوە ، هاوتەریب لەگەڵ میکانیزمی ڕێکارەکانی بونە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا کە دەیان ساڵ دەخایەنێت

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شولتس ڕۆژی دووشەممەپێشوازی لەپێشنیازەکەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کرد بۆ دروستکردنی ڕێکخراوێکی ئەوروپی فراوانتر لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کەدەتوانێت ئۆکرانیاو بەریتانیا چەند وڵاتی تر بگرێتەوە

شولتس بە ڕاشکاوانە بە پێشنیارێکی زۆر سەرنج ڕاکێش ناویهێناو ، زۆر دڵخۆش بوو وتی « پێشنیارەکە دەتوانین پێکەوە گفتوگۆ لەسەر بکەین »

جێی باسە ماکرۆن لە کۆتایی کۆنفرانسی داهاتووی ئەوروپا وتی: “ئەم ڕێکخراوە نوێیەی ئەوروپا ڕێگە بە گەلانی ئەوروپای دیموکراتیک دەدات کە باوەڕیان بە بەها بنەڕەتییەکانی ئێمە هەیە بۆ دروستکردن و پرکردنەوەی بۆشاییەکە ،کە بۆ هاوکاری سیاسی و ئاسایش دادەڕێژرێت

سۆران حەسەن

___

بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرە سورییەکان دەدرێت..دیمەشق ئارامە 

KDC

ئاگاداریەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستانیانی لە وڵاتی ئۆکرانیا نیشتەجێن

nusar1

چالاکیە ھونەریەکانی کوردانی دیاسپۆرا

KDC
KDC

FREE
VIEW