KDC

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا: هێزەکانی لۆگانسک تەواوی سنوری ئیداریان کۆنتڕۆڵ کردووە

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا: هێزەکانی لۆگانسک تەواوی سنوری ئیداریی خۆجێیان کۆنترۆڵ کردووە
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند ،کە هێزەکانی لۆگانسک بە پشتیوانی هێزی بەرگری و لۆجستیکی ڕوسیا گەیشتونەتە سنوری ئیدارەی خۆجێی هەرێمەکەیان

ئەمەو ئیگۆر کۆناشینکۆف، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند : هێزە جوداخوازەکانی گەلی لوگانسک بەپشتیوانی هێزەکانی ڕوسیا، دواخاڵی سنوری گوندی بۆپاسنایایان کۆنتڕۆڵکردووە، بەمەش تەواوی سنوری ئیدادی هەرێمی لۆگانسک کوتۆتە دەست جوداخوازەکانی لۆگانسکی

لەمبارەوە ئاژانسی دەنگ و باسی ڕوسیا بڵاویکردەوە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا تا 120 کەس لە هێزەکانی ئۆکرانیا دەستگیر کراون و 13 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و 12 ئۆتۆمبێلیش تێکشکێنراون ونزیکەی 1300هاوڵاتی ئاوارەبوون

جێی ئاماژەیە پێشتر سەرۆکی چیچانی ڕوسیا ڕەمەزان کازیرۆف لەچەند گرتە ڤیدۆییەک دا ڕایگەیاندبوو کەهێزەتایبەتەکانی چیچان کۆنترۆڵی شاری بۆپاسنایایان کردووەوە و پاش ئەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا پاشەکشەیان کردووە

سۆران حەسەن

___

تورکیا لە لیستی ئەو وڵاتانەیە کە مێردمنداڵ پەلکێشی سەربازی دەکات

KDC

فدراسیۆنی ئاشتی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی نەمسا بانگهێشتی کۆبوونەیەک دەکەن

KDC

تورکیا: چالاکوانان سەرزەنشتی شوێنێکی فرۆشتنی جوانکاری دەکەن ،کە زمانی کوردیان بەکارنەهێناوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW