KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان زیاتر لە 8ملیۆن هاوڵاتی لە ناوخۆی ئۆکرانیا ئاوارەبوون

نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە تا سێ مانگی پێنج زیاتر لە 8ملیۆن هاوڵاتی ئۆکرانیا لە ناو وڵات ماڵ و جێگایی خۆیان بەجێهێشتووە و ئاوارەبوون
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ماوەی دوومانگی شەڕی ئۆکرانیا زیاتر لە13ملیۆن 686هەزار هاوڵاتی ئۆکرانیا ئاوارەبوون ،کە 8ملیۆنیان لە ناو ئۆکرانیا و ئەوی تر وەک پەنابەر لە وڵاتانی جیاجیا نیشتەجێبوون

لەلایەکی ترەوە تۆری هەواڵی فرەنس 24بڵاویکردەوە،کە ئیرینا فێرشچوک جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند ، زیاتر لە 1000 سەربازی ئۆکرانی کە سەدان برینداری تێدایە لە کارگەی ئەزۆڤستاڵ ،کەلەلایەن هێزەکانی ڕوسیاوە بەرەدەوام بەچڕی بۆردوماندەکرێن ماونەتەوە
هەروەها ماون پترۆ ئاندریۆشینکۆ یاریدەدەری شارەوانی ماریۆپۆل جگە لە سوپا، هێشتا بەلایەنی کەم 100 هاووڵاتی لە پەناگاکانی ئەزۆڤستاڵدا ماونەتەوە

ئەمەو دەستەی ئەرکانی گشتی هێزەکانی ڕایگەیاند، کە هێزەکانی ڕووسەکان بەردەوامن لە کۆکردنەوەی هێز و خۆڕێکخستنەوە ئامادەکاری هێرشی فراوان لە هەرێمەکانی لێهمان و سێڤەرۆدۆنتسک لە دۆنباس لە
رۆژهەڵاتی وڵات دەکەن

سۆران حەسەن

___

هەولێر : نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پانێڵێک دەکات

nusar1

پرۆفایلی پۆل پۆگبا

nusar1

جەنگی ڕیاڵ و چێلسی لە سانتیاگۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW