KDC

ئیسپانیا: بازرگانێک بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافە پەنابەرە کرێکارەکان دەستگیرکرا

دەستەڵاتدارانی ئیسپانیا بازرگانێکی بەلیاریکیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی سوود وەرگرتن لە پەنابەرە کرێکارەکان و، ناچارکردنیان بە کارکردن لە هەلومەرجی نامرۆڤانەدا، دادگای پالما، گوێی لە تۆمەتەکانی سەر خاوەنی کۆمپانیاکە گرتووە، کە بەڵێنی بە کرێکارەکاندا، کاتی کارکردن و کرێی تا ڕادەیەک باش و تۆمارکردنیان لە ئاسایشی کۆمەڵایەتیدا جێگیر بکەن.

لەم دواییەدا سکاڵاکان لە ئیسپانیا سەبارەت بە دۆخی نامرۆڤانەی پەنابەرە کرێکارەکان، بەتایبەت ئەوانەی لە بواری کشتوکاڵدا کار دەکەن، کە لە نێوان ئەو داواکاریانەی ئەو کەرتە کۆنترۆڵ بکرێت، کە کەمترین سەرچاوە و پاراستن بۆ ئەو کەسانەی لەو ناوچەیە کار دەکەن دابین کراوە.

“نەهامەتییەکانی خەڵک لە خەڵکی قازانجدا”، ئەمە پەندێکی کۆنە، دەکرێت بە چەند وڵاتێکەوە لەلایەن بازرگانان و کۆمپانیا و دامەزراوەکان و، زۆربەی کات بە دیمەنی ڕۆژانەی ئیستغلالکردنی پەنابەران بگیرێتە بەر.

ئیسپانیا کە ئەندامێکی یەکێتی ئەوروپایە، لەم چەند ساڵەی دواییدا، بووەتە شوێنی مەبەست بۆ ئەو پەنابەرانەی، کە لە شەڕ و قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا هەڵدێن و، دوورگەکانی کەناری و دوورگەکانی بەلیاری، دوو شوێنی سەرەکین کە کۆچبەران رووی تێدەکەن.

لە دوورگەکانی بالیاریک، بازرگانێک، پەنابەرانی ئاگادار کردەوە و بڕیاری دا سوود لە “بەدبەختی” وەربگرن. بەتایبەت ئەوانەی کە پەڕەی یاساییان نییە. زۆر کەس ڕازی بوون، بەگوێرەی ئەو ڕاستییەی کە تێیدا دەژیان. بەڵێنیان پێدرا مووچەی کاتی جێگیریان لە 1500 بۆ 2000 یۆرۆ بێت بۆ هەر مانگێک، بەڵام دوای دەست پێکردنی کار، بەڵێنەکان گۆڕاون.

کرێکارەکان ئێستا زیاتر لە 12 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا کار دەکەن و، مووچەکەشیان بەتەواوی نادرێ، هەروەها بەشێوەیەکی هەمیشەیی لەلایەن خاوەنکارەکانیانەوە ڕیسوا و سووکایەتیان بەرانبەر دەکرێن.

پۆلیسی ئیسپانیا، دوای کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست، خاوەن کۆمپانیا تەمەن 39 ساڵەکەی بەتۆمەتی پێشێلکردنی یاسای کرێکاران و، مافی کرێکاران دەستگیرکرد و، دادگای پالماش گوێ لە کەیسەکە دەگرێت.

باری نامرۆڤانە

کرێکارە کۆچبەرەکان، بەتایبەت ئەوانەی کە کاغەزی یاساییان نییە، لە بازاڕی کاری ئیسپانیادا بەدەست ئیستغلالێکی زۆرەوە دەناڵێنن، کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆردا کار دەکەن، ئەوەش بە کرێیەکی کەم و، لەلایەن خاوەنکارەکانیشەوە ژیانی ئاساییان بۆ دابین ناکرێت.

مانگی شوباتی ڕابردوو، ماڵپەری ئیسپانی ئێل دیاریۆ، باسی لەو مەرجانە کرد، کە ئەو کرێکارانە ناچارکراون ڕووبەڕووی ببنەوە.

سایتەکە بە وتەی وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا، دەڵێت، کە ئەوان (کرێکارانی کۆچبەر) دووەم گرووپی بەربڵاوی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئایدزن لەو وڵاتەدا، لە ٪18ی هەوکردنەکان لە کێڵگەکاندا دەستنیشانکراون.

10,000 کۆچبەر

کەناری ئیسپانیا، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی لە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەن، بە تایبەتی بۆ دوورگەکانی کەناری بەرانبەر کەنارەکانی ئەفریقا بەخۆیەوە بینیوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 10 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئیسپانیا، کە نزیکەی 7000 کۆچبەریان بۆ دوورگەکانی کەناری بوون، دەستەڵاتدارانی ئیسپانیا لەساڵی 2021دا، گەیشتنی 40 هەزار کۆچبەریان تۆمارکرد، کە زۆربەیان خەڵکی مەغریب بوون.

زۆرێک لەو کۆچبەرانە، بەتایبەت ئەوانەی لە ئەفریقای سەحەری لاوەکین، ناچارن ڕازی بن بەهەر کارێک کە پێشکەشیان دەکرێت، ئەوان لە برسێتی و ئاوارەبوون ڕادەکەن و، وایان لێدەکەن کە نێچیرێکی ئاسان بن بۆ ئەو چەتانەی مرۆڤ ئیستغلال دەکەن و، ناچاریان دەکەن چەند کاتژمێرێکی درێژ بە پارەیەکی زۆر کەم کار بکەن.

___

هەر کۆچبەرێک لە لیتوانیا بگەرێتەوە بڕە پارەیەکی پێ دەدرێت

nusar1

سەرۆکایەتی (وڵاتانی کواد )ناوچەکانی زەریایی هیندی و ئارام ئازادو کراوەدەبن

KDC

جۆ بایدن: هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی ئەمەریکا

KDC
KDC

FREE
VIEW