KDC

چەند شارەزایەک: پیویستە سوید بچێتە پاڵ ناتۆ .ئەگەر فیلاند هەنگاوێکی وا بنێت

چەند شارەزایەک: پێویستە سوێد بچێتە پاڵ ناتۆ ئەگەر فینلاند بڕوات

سولی نینستۆ سەرۆکی فینلاند و سانا مارین سەرۆکوەزیرانی فینلاند، ئەمڕۆ خواستی وڵاتەکەیان بۆ چوونە پاڵ ناتۆ ڕاگەیاند و، وتیان فینلاند دەبێت بەبێ دواخستن داوای چوونە ناو ناتۆ بکات.

توێژەری بەرگری، مارتن هۆرت بە ئێس ڤی تی وت، هیچ نیشانەیەک نییە کە باشتر بێت چاوەڕێ بکرێت.

چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، سۆسیال دیموکراتەکان بڕیارەکەیان ڕابگەیەنن، کە ئایا بەشداری سوید بکەن یان نا. سوید زۆر بەخێرایی باسی ئەندامێتی کرد، ئەوەش دوای هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

پرۆفیسۆری زانکۆی لوند لە زانستە سیاسییەکان، ڕیکارد بێنگتسۆن وتی، سیاسەت بە گشتی پێویستە بە خێرایی لەگەڵ ئەو شتانە بگونجێنێت، کە لە جیهانی دەرەوە ڕوودەدان.

بەبۆچوونی شارەزایان، ئێستا کاتی چوونە ناو هاوپەیمانێتیەکەیە، ئەمەش بەشێکی لەبەرئەوەیە کە شەڕی ئۆکرانیا و هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سوید قورس دەکات و، فینلاندیش داوای ئەندامێتی دەکات.

گۆندلا هێرۆلف توێژەر لە پەیمانگای کاروباری نێودەوڵەتی سوید ڕایگەیاند، باش نییە سوید لە دەرەوەی ناتۆ لەنێو وڵاتانی نۆردیک بەتەنیا بمێنێتەوە، ئەمە حاڵەتێکی زۆر مەترسیدارە، بە دڵنیاییەوە ڕوسیا لەم دۆخەدا فشار دەخاتە سەر سوید.

شارەزایان کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە باشتر دەبوو ئەگەر گفتوگۆیەک لەسەر ئەندامێتی ناتۆ لە سوید، زوو ئەنجام بدرێت، کە زانیاری گشتی لەسەر هەموو دەرهاوێشتەکانی کەیسەکە گەورەتر دەبێت.

ڕیکارد بێنگتسۆن وتی: “بۆچوونی گشتی ڕۆڵێکی گرینگی لێرەدا هەیە، پێویستە ئەو سیاسەتانەی کە لەلایەن ڕای گشتیەوە پەیڕەو دەکرێن، پەسەند بکرێن”.

گونێلا هێرۆلف، ئاماژە بەوە دەکات، کە گرینگترین شت ئەوەیە، کە ئەو زانیارییە لەنێوان ئەو سیاسەتمەدارانەدا هەیە کە بڕیارەکە دەدەن، “ئێمە نوێنەری دیموکراسیمان لە سوید هەیە، هاوکات لە پەرلەمانیش کەسانێک هەن، کە دەیان ساڵە کاریان لەسەر کێشەکانی ناتۆ کردووە”

___

بە پەلە: شفا بارزانی بە نوێنەرایەتی رەوەندی كوردستانی لەگەڵ سەناتۆر جەك جانسۆن کۆدەبێتەوە

KDC

توێژینەوەیەک: وەرگرتنی هۆرمۆنی ئیسترۆجینی مێینە کاریگەری باشی دژ بەکۆڤید هەیە

nusar1

هەنگاو: پەنابەرێکی کورد لە ئەڵمانیا مەترسیی دیپۆرتکرانەوەی لەسەرە

KDC
KDC

FREE
VIEW