KDC

پۆلیسی ئەڵمانیا :بەتاوانی پلانی هێرش بۆ داڕێژراوی شاری ئێسن مێردمنداڵێکی 16 ساڵ دەستگیردەکات

پۆلیسی ئەڵمانیا: پلانی هێرشی بۆ داڕێژراوی شاری ئێسن مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ دەستگیر دەکات

پۆلیسی شاری ئیسنی ئەڵمانیا، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵیان دەستگیرکردووە، کە ویستویەتی لە قوتابخانەکەیدا تاوان ئەنجام بدات و، لە ژوورەکەیدا کەلوپەلی بۆمبیان دۆزیەوە، بەوهۆیەشەوە ئامادەیی دۆن بۆسکۆ داخرا.

بە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، هەموو خوێندکاران و دایک و باوک و مامۆستایانی هۆڵی وەرزشی دۆن-بۆسکۆی شاری ئێسن-بۆربێک تووشی شۆک بوون، هەر بۆیە ڕۆژێک دوای پووچەڵکردنەوەی ئەو هەوڵە، مامۆستاکان بەیانیان کۆدەبنەوە بۆ کۆنفرانسێک، کە دەروونناسانی قوتابخانەش بەشداری تێدا دەکەن، ئەوەش بەمەبەستی پرۆسێسکردنی ئەزموونەکەوە.

گەنجێکی تەمەن ١٦ ساڵ کە هێشتا دەستبەسەرە

لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بەردەوامە، دوای زەنگی تیرۆر، لێکۆڵەران ئەمڕۆ دەبێت بڕیار بدەن، کە ئایا ئەو خوێندکارە گومانلێکراوەی ئامادەیی دەخرێتە بەردەم دادوەر، دایک و باوکی کە دەستگیرکرابوون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرابوو، ئێستا ئازادکراون.

ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی پۆلیس

کاتژمێرەکانی دوێنێ پێنجشەممە، پڕ ڕووداو بوون: پۆلیسی ئێسن تا پاشنیوەڕۆ لە دوو قوتابخانەکەدا لە ئەرکدا بوون و، زیاتر لە 100 ئەفسەری پۆلیس بیناکەیان پشکنی، هاوکات سەگەکانی دۆزینەوەش یارمەتیدەر بوون لە گەڕان بەدوای ئامێری تەقینەوەدا، هەردوو هۆڵی وەرزشی دۆن بۆسکۆ و قوتابخانەی ناوەندی لە قەڵای بۆربێک بە درێژایی ڕۆژ داخران

___

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە ودیدارێکی تایبەتیان سازکرد

nusar1

ڕوسیا سزای بەسەر 287 ئەندامی ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا سەپاند

nusar1

دکتۆر نوورەدین خۆشناو: هەرێمی کوردستان لەو شوێنە دەگمەنانەی دونیایە کە ئەو هەموو پەیوەندییانەی هەیە 

KDC
KDC

FREE
VIEW