KDC

نەمسا: هەڵوەشاندنەوەی تۆرێکی جیهانی بازرگانی کردن بەمرۆڤ ڕاگەیاند

پۆلیسی نەمسا هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردنی بە مرۆڤ راگەیاند، کە پێیانوایە دەیان هەزار سوری بە قاچاخ بردۆتە دەرەوە و، زیاتر لە 200 کەس لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لە نەمسا، کۆماری چیک، هەنگاریا، سلۆڤاکیا و ڕۆمانیا دەستگیرکران.

وەزارەتی ناوخۆی نەمسا ڕایگەیاند، پۆلیسی وڵاتەکەیان توانیویانە، ئەندامانی تۆڕێکی قاچاخچی دەستگیر بکەن، کە پێیانوایە دەیان هەزار خەڵکی سوریایان بە قاچاخ بردووەتە ئەوروپا، کە دووانیان بە مردوویی لە بارهەڵگرێکی پیکابدا دۆزراونەتەوە.

کۆی گشتی 205 کەس، کە گومانی پەیوەندیان بە تۆڕەکەوە هەیە و لە پێنج دەوڵەتی ناوەندی و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپادا کار دەکەن، دەستگیرکراون، رینگلیدەرەکە، کە تەمەنی ٢٨ ساڵە لە ڕۆمانیا بوو دەستگیرکرا.

لە کۆی گشتی دەستگیرکردنەکان، 92 کەس لە نەمسا و ئەوانی دیکە لە کۆماری چیک و هەنگاریا و سلۆڤاکیا و ڕۆمانیا ئەنجام دراون.

تۆڕی نێودەوڵەتی

لێکۆڵەرەوەکان کە لە سەرەتای ساڵی پارەوە دەستیان بە بیستنی کەیسەکە کرد، باوەڕیان وایە کە گرووپەکە زیاتر لە 36,100 کەسیان بە قاچاغ کە منداڵیشیان تێدایە، لە هەنگاریاوە بۆ نەمسا بردووە.

گێرهارد کارنەر، وەزیری ناوخۆی نەمسا ڕایگەیاند، پۆلیسی نەمسا ژمارەیەک ۆرکشۆپی لە ڤییەنا و دەوروبەری دۆزیوەتەوە، کە ئوتۆمبێلەکانیان بۆ بەکارهێنانی گواستنەوەی کۆچبەران دوورخراونەتەوە و 80 ئۆتۆمبێلیان زەوتکردوون.

کارنەر، وتیشی: وابڕوایە گرووپەکە نزیکەی 152 ملیۆن یۆرۆ (159 ملیۆن دۆلار)یان دەستکەوتبێت، ئەمەش بووە گەورەترین کرداری جۆری خۆی لە چەند ساڵی ڕابردوودا.

کارنێر لە راگەیەندراوێکدا وتی: “ئەمە دەستکەوتێکی گرینگە لە دژی تاوانی ڕێکخراو و گورزێکی گەورەیە بۆ مافیا قاچاخچییەکان”.

ڕێگاکانی قاچاخ

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بە وتەی پۆلیس، ئەو کەسانەی قاچاخچێتییان کردووە، هەوڵیان داوە بگەنە وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا، وەک ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەلجیکا و هۆڵەندا و هێنراونەتە ڤیەننا و، پاشان بە قاچاخ لەڕێگەی گرووپەکانی دیکەوە بۆ ئەو وڵاتانە بردراون.

زۆربەی ئەو قاچاخانە لە سوریاوە بوون، جۆن باوشلاگەر وتەبێژی پۆلیس بە ئەی پی ئێفی ڕاگەیاند، بۆ گواستنەوەی هەر کەسێک لە هەنگاریاوە بۆ نەمسا، بڕی 3000 بۆ 4 هەزار یۆرۆیان لێوەرگیراوە.

لە مانگی تشرینی یەکەمدا، تەرمی دوو سوری دۆزرایەوە، کاتێک دەستەڵاتدارانی نەمسا لەسەر سنووری هەنگاریا بەدوای بارهەڵگرێکی پیکابدا گەڕان، وەزارەتی ناوبراو ڕایگەیاند، پۆلیس 27 کەسی دیکەیان دۆزیوەتەوە کە لەناو ئوتۆمبێلەکەدا هەڵهاتوون، شۆفێرەکەی لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە، بەڵام لە لاتڤیا دەستگیرکراوە و ڕادەستی دەستەڵاتداران کرایەوە.

لەڕووداوێکی دیکەی مانگی کانوونی دووەمدا، کەپەیوەندی بەتۆڕی ئینتەرنێتەوە هەیە، قاچاخچییەکی گومانلێکراو، دەستڕێژی گولەی لە سوپا کرد، کاتێ سەربازان داوایان لێکرد ئوتۆمبێلەکەی بوەستێنێت، بەڵام دواتر لە هەنگاریا دەستگیرکرا.

ئەم هەفتەیە نەمسا دووبارە پێوانەکانی لەسەر سنوورەکانی هەنگاریا و سلۆڤێنیا درێژکردەوە، کارنێر وتیشی: “ئەو ڕێوشوێنانە تێڕوانینی گرینگ بۆ رێکخراوەکانی قاچاخ و ڕێککارەکانیان بۆ پۆلیس دابین دەکەن”.

بەڵام لە مانگی نیساندا، دادگای دادی ئەوروپا، ڕەخنەی لە ڕێوشوێنە لەمێژینەکانی سنووری سلۆڤێنیا گرت، کە ویلایەتەکانی یەکێتی ئەوروپا دەتوانن کۆنتڕۆڵەکانی سنوور درێژ بکەنەوە، تەنیا کاتێک کە ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی نوێ دەبنەوە و، کاریگەری لەسەر داواکاری گشتی، یا ئاسایشی ناوخۆیان هەیە.

___

روسیا هیچ پەیوەندیەکمان لەگەل ناتۆ دا نیە

KDC

عێراق، قەرەبووکردنەوەی کوەیت کۆتایی دێت

KDC

ئەڵمانیا: ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئاخن بەشداری مەڕاسیمی جەژنی نەورۆزیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW