KDC

تورکیا:15کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە ئۆتۆمبیلێکی گەورەی سەربازیدا دەستی بەسەرداگیرا

دەستەڵاتدارانی تورکیا، 15 کیلۆگرام مادەی هۆشبەریان لە ئوتۆمبێلێکی سەربازی ئاست بەرزدا لە فەرماندەیی جەندرمەی هەرێمی قارسدا گرت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، ئوتۆمبێلەکە کە لە ڕێگەی گازینتپەوە بووە، دوای بوونی زانیاری لەسەریان، فەرماندەکە و هاوڕێکانی بەو بڕە مادە هۆشبەرەوە دەستگیرکران.

سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆ، لە بەیاننامەیەکدا، کە لە مانگی نیساندا ڕایگەیاند، لە تورکیا لەسەدا 21ی هیرۆین لە جیهاندا لەساڵی 2019 دەستی بەسەردا گیراوە.

لە ساڵی 2017دا، مردنی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان 941 کەس بوون و، وردە وردە ئەمەیان کەمکردۆتەوە و، ژمارەی ساڵی 2020یان 314 کەس بووە، هاوکات ژمارەی ساڵی 2021یان لە 300 کەمتر دەبێت، دوای 15ی تەمووز ژمارەی دەستگیرکراوانی تاوانی مادە هۆشبەرەکان، گەیشتە 36 هەزار و ئەمڕۆش ژمارەی دەستگیرکراوانی ئەو تاوانانە لە 104 هەزار کەسە تێپەڕیوە

___

نەرویج : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی نامەیەک ئاراستەی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان دەکات

nusar1

گرنگی دیالۆگی لە بنیاتنانی کۆمەڵگەدا

nusar1

ئەمەریکا یەکێ لە پلانداڕێژەرانی تەقینەوەکانی کابووڵ دەکوژێت

KDC
KDC

FREE
VIEW