KDC

سوید و فیلەندا بەفەرمی بڕیاریاندا داوای ئەندامێتی ناتۆ بکەن ،سەرەڕای هۆشدارییەکانی مۆسکۆ

دوای دەیان ساڵ لە بێلایەنیان سوید و فیلەندا بە فەرمی بڕیاریاندا داوای ئەندامێتی ناتۆ بکەن .
لەسوید پارتی سۆسیال دیمۆکراتی فەرمانڕەوا و پارتە هاوپەیمانەکانی ڕایانگاندووە بە فەرمی لەگەڵ ئەندام بونی وڵاتەکەیانن بۆ ئەندامێتی هاوپەیمانی باکور لە پێناو دڵنییای ئاسیشی گۆرانکارییەکانی شەڕی ئۆکرانیا
لەلای خۆیەوە سەولی نینیستۆی سەرۆکی فیلەندا بەفەرمی ڕاگەیاندنی داواکاری ئەندامێتی ناتۆ بە ڕۆژێکی مێژووی ناوبرد

هەرچەند پێشتر مۆسکۆ هۆشداری دابوو ،کە وڵاتانی باکوری ئەوروپا شوێنێکی ئارامە،وەک کاردانەوەیەک هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیایی ڕائۆ نۆردیک کارەبای لە فیلەندا بڕی ،بەبیانووی نەدانی پارەی کارەبا
هەروەها کرێملین ڕایگەیاند کە ئەندام بوونی فینلاند بۆ ناتۆ بە دڵنیاییەوە هەڕەشەیە بۆ سەر ڕووسیا دەبێت سنورەکان پتەو بکەین ،هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش ڕایگەیاند ڕووسیا ناچار دەبێت بە هەمان شێوە کاری تەکنیکی سەربازی و ڕێوشوێنی تایبەت بۆ کۆتایی هێنانی بەهەڕەشەکان بگرێتەبەر

ئەمەو لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناتۆ لە بەرلین داوایان کرد ڕێککارەکانی ئەندام بوونی هەردوو وڵات خێراتر بکرێت ،چونکە لەکاتی ئاسایی ڕێو شوێنەکانی نزیکەی ساڵێک دەخایەنێت

لەمبارەوە ئانلینا بیربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی لەسەر پێویستی پێدانی دڵنیایی ئاسایشی لەکاتی ماوەی ڕێوشوێنەکانی ئەندامانی نوێ کردەوە

وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش لیز ترۆس ڕایگەیاند،کە ناتۆ سیاسەتێکی کراوە
بۆ ئەندامانی نوێ بەردەوام دەبێت ،بە بڕیاری فەرمی بوونی وڵاتانی سوید و فیلەند هێزێکی نوێ کاریگەر لە ناوچەکەدا دەبن

جێی ئاماژەیە ڕێککارەکانی ئەندامێتی پشتگیری پەرلەمانی وڵاتانی داواکراو دەوێت ،بەڵام پێشبینییەکان بە پشتگیری پارتە دەسەڵاتدارەکان و هەڵوێستی سیاسیەکانیان بێت ،تەنها چەند ڕۆژێکی تر بەفەرمی داواکە پێشکەش دەکرێت
هەرچەندە بێلایەنی هەردوو وڵات چەند دەیەک خەیاندووە ، درێژی سنوری سیاسی و بازرگانی فیلەندا لەگەڵ ڕوسیا 1300کم دەبێت بەڵام ئۆپراسیۆنی داگیرکاری “

سۆران حەسەن

___

بەرپرسی ناوەندی لەندەن بەشداری کۆربەندێکی تایبەت سەبارەت بە ماف و چارەنوسی ئافرەتان دەکات

nusar1

یۆنان:ناوەندێکی نوێ بۆ کۆچبەران دروست دەکات و دانیشتوانی دورگەکەش ناڕازین

nusar1

دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا بۆ کیێڤ دەگەڕێنەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW