KDC

پرۆفایلی ڕۆبێرتۆ باجیۆ

بەشی یەکەم

ڕۆبێرتۆ باجیۆ لە شارۆچکەی کاڵدۆنیۆ، ڤێنێتۆ نزیک لە ڤیچێنزا لەدایکبووە لە ڕێکەوتی ١٨/٢/١٩٦٧. لە هەڕەتی لاوی-دا، هەمیشە ئارەزوویەکی زۆری بۆ یاری تۆپی پێ هەبووە و لە یانەیەکی میللیی نزیکەی نۆ ساڵ یاری کردووە. دوای تۆمار کردنی شەش گۆڵ لە یەک یارییدا، باجیۆ لە لایەن ئانتۆنیۆ مۆراوە داوای لێکرا پەیوەندی بە یانەی ڤیچێنزاوە بکات. ڕۆبێرتۆ باجیۆ جگە لە خۆی حەوت برای دیکەی هەیە. برا بچووکەکەی، ئێدی باجیۆ، هەنووکە یاریزانی یانەی سانجیۆڤانێسێ ـیە. باجیۆ لە ساڵی ١٩٩٣ ژیانی هاوسەرگیریی پێکەوە ناوە لەگەڵ ئاندرێینا فابری. کچێکیان هەیە بەناوی ڤالێنتاین و دوو کوڕیش بەناوی ماتیا و ڕیکاردۆ.

باجیۆ کاروانی پیشەگەریی خۆی لەگەڵ یانەی ڤیچێنزا لە سێرێ C1 دەست پێکرد لە ١٩٨٢. لە ١٩٨٥ یانەی فیۆرێنتینا بردیە ڕیزەکانییەوە و، لە ماوەی یارییکردنیدا لەوێ، ئاستێکی سەرنجڕاکێشی نماییش کرد و بووە یەخۆشەویستی هاندەران و وەکو یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ڤیۆلا لە مێژوودا ناوی دەرکرد. لە ٢١/٩/١٩٨٦ یەکەم یاری خۆی لە سێرێ ئای (خولی پلە یەکی ئیتاڵیا) ئەنجام دا بەرانبەر سامپدۆریا و یەکەم گۆڵی خۆیشی لە ١٠/٥/١٩٨٧ دژی ناپۆلی تۆمار کرد، لەو یارییەدا کە باشتر وا ناسراوە ناپۆلی بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆی-دا سکودێتۆ [نازناوی خولی ئیتاڵیی] وەدەستهێنا.

لە ١٩٩٠، باجیۆ فرۆشرا بە یوڤانتۆس، بە بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ (١٣.٦ ملیۆن دۆلار)، کە لەو کاتەدا بووە خاوەنی ڕیکۆردی گرانترین یاریزانی جیهان. دوای گواستنەوەکە، شەڕ و ئاژاوەیەکی زۆر لە شەقامەکانی فلۆرێنس ڕووی دا کە پەنجا هاووڵاتی بریندار بوون. باجیۆ لە وەڵامی هاندەرەکانی دا گوتی: ” من ناچار کرام ئەو گواستنەوەیە قبووڵ بکەم”. لە یارییەکەی یوڤانتۆس-دا بەرانبەر فیۆرێنتینا لە ١٩٩، باجیۆ ڕەتی کردەوە لێدانی سزایەک کە بۆ یوڤی گیرا، جێبەجێی بکات؛ و کاتێک لە لایەن ڕاهێنەرەوە دانیشێندرا لافیتەیەکی فیۆرێنتینای لەسەر زەوییەکە هەڵگرت و ماچی کرد کە هاندەران فڕێیان دابوویە ناو یاریگا. ئەو گوتی:” فیۆرێنتینا بۆ هەمیشە لەدڵی من دا دەمێنێتەوە”. لە ١٩٩٣، باجیۆ تاکە نازناوی ئەوروپیی خۆی بردەوە، بە یارمەتییدانی یوڤانتۆس لە یاری کۆتاییی جامی ئەوروپا کە لەو یارییەدا دوو گۆڵی تۆمار کرد. ئاستباشیی باجیۆ لەو ساڵەدا بووە هۆی ئەوەی هەردوو خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای ١٩٩٣ و باشترین یاریزانی جیهانی فیفا بۆ ١٩٩٣ بەدەست بێنێت. لە ١٩٩٥ باجیۆ یەکەم سکودێتۆی خۆی لەگەڵ یوڤێ بەدەستهێنا.

لە ١٩٩٥، دوای هەوڵێکی زۆری سیلڤیۆ بێرلوسکۆنی سەرۆکی میلان، باجیۆ فرۆشرا بە یانە میلانییەکە. لەو کاتەدا، لە لایەن مانچێستەر یونایتد و بلاکبێرن ڕۆڤەرزی ئینگلیزییەوە داواکرا، بەڵام سەرەنجام میلان واژۆی ئەوی بردەوە.باجیۆ یارمەتی میلانی دا نازناوی سێرێ ئای بباتەوە لە هەمان ساڵدا و، بووە یەکەم یاریزان کە لە دوو ساڵی یەک لەدوای یەکدا لەگەڵ دوو یانەی جیاواز سکودێتۆ بەرز بکاتەوە. لە ١٩٩٧، باجیۆ گواسترایەوە بۆ بۆڵۆنیا تاکو داهاتووی خۆی ڕزگار بکات، و دوای تۆمار کردنی ٢٠ گۆڵ لەو ساڵەدا بۆ بۆڵۆنیا، دوای جامی جیهانیی ١٩٩٨، باجیۆ چووە یانەی ئینتەر میلان. ئەو گواستنەوەیە خواستراو نەبوو، چونکە مارچێلۆ لیپی ڕاهێنەری ئەو کاتەی ئینتەر خۆشحاڵ نەبوو بە هاتنی باجیۆ. ئەوە وای کرد باجیۆ پێگەی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەدەست بدات. دواتر، باجیۆ لەو کتێبەیدا کە باسی ژیاننامەی خۆی تێدا کردووە، هۆکاری پشت ناکۆکیی خۆی و لیپی ئاشکرا دەکات و، هێمای بۆ ئەوە کردبوو کە ڕاهێنەرەکە داوای لە باجیۆ کردبوو پێی بڵێت کام یاریزانانەی ئینتەر تێڕوانینێکی نەرێنیی خراپیان هەبووە بەرانبەر بە مارچێلۆ لیپی، پێی بڵێت، بەڵام باجیۆ ئەوەی ڕەتکردووەتەوە و، ئاکام ڕاهێنەرەکەش پشتگوێی خستووە. دوا یاری باجیۆ بۆ ئینتەر بەرانبەر پارما بوو لە یارییە یەکلاییکەرەوەکان”پلەی ئۆف”ـی گەیشتن بە چامپیۆنس لیگ، لەو یارییدا کە ئینتەر ٣-١ براوە بوو، باجیۆ یەکێک لە باشترین یارییەکانی خۆی لە مێژووی ژیانیدا پێشکەش کرد و دوو گۆڵی تۆمار کرد. پێشتر ماسیمۆ مۆراتی سەرۆکی ئینتەر گوتبووی کە لیپی تەنیا کاتێک وەکو ڕاهێنەری یانەکە دەمێنێتەوە ئەگەر بگات بە چامپیۆنس لیگ، بەڵام باجیۆ تێگەیشت بە سەرکەوتنی یانەکە بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا، مانای ئەوە دەگەیەنێت کە خۆی دەبێت لە یانەکە بڕوات.

___

سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامی بۆ پارتە کوردییەکان نارد

KDC

راگەیاندنی ئەنجامەکان دوادەخرێت

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا بەشداری فێستیڤاڵی هیوای کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW