KDC

ئەستەمبول:هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ دەستگیرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی دەستپێدەکات

لەدوای وتاری سەرۆکی تورکیا لەبارەی ناردنەوەی زۆرەملێی کۆچبەرانی سوریا، ئەمەش رووبەڕووی ڕەخنەی زۆربەی ڕێکخراوە ناحکومی و نێودەوڵەتییەکان بووەوە، بەو پێیەی هەزاران کۆچبەر دەستگیر دەکرێن.

لە هەڵوێستێکی نوێی هەفتەی ڕابردوو، کاربەدەستانی شاری ئەستەمبوڵ لە هەڵمەتێکی فراوان، هەزاران کۆچبەر دەستگیر کراون.

هێزە ئەمنییەکانی شاری ئەستەمبول ڕایانگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو، 16هەزار و 116 کۆچبەری نایاساییان دەستگیر کردووە، ئەوەش لە هەڵمەتێکی بەرفراوان لەپێناو کۆتایی هێنان بە کۆچبەرە نایاساییەکان.

هەروەها لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە، کە لە ماوەی هەفتەیەکدا 17,116 کۆچبەری نایاسایی لە سەرانسەری ئەستەنبوڵ دەستگیرکراون و ڕادەستی بەشی کۆچبەران کراون، ئەوەش بەمەبەستی دیپۆرتکردنەوەیان، یەکەم گرووپیش شەوی دوو شەممە، کە ژمارەیان 377 کۆچبەری نایاسایی ئەفغانی بوون، دیپۆرت کراونەتەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەش ڕێککارەکانی دیپۆرتکردنەوەی 183 کۆچبەری دیکە تەواو بووە و، لە فڕۆکەخانەی ئەستەمبوڵەوە دەنێردرێنەوە، بەڵام ئاماژەی بە ناسنامەی ئەو کۆچبەرانە نەکردووە.

سۆران حەسەن

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بنکەی نوێنەرایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکەن

nusar1

چین وەڵامی واشتن دەداتەوە و چوار بەرپرسی ئەمەریکایی سزا دەدات

nusar1

نەوتی خاو ئاستێکی دیکەی پێوانەیی تۆمار دەکات و نرخی گەیشتە 92.95 دۆلار

nusar1
KDC

FREE
VIEW