KDC

فەڕەنسا: دادگای تێهەڵچوونەوە دوابڕیاری لە بارەی گروپی کۆمپانیاکانی لافارگی پەسەند کرد

گرووپی کۆمپانیاکانی لافارگ (Lafarge) بۆ چیمنتۆ، کە تاوانبارە بە پشتگیری دارایی گرووپی تیرۆرستان و، تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە ماوەی کارکردنی ساڵی 2014یان لە سوریا بەشدار بووە.

کۆمپانیای چیمەنتۆی لافارگی، لەنێوان ساڵانی 2011 بۆ 2015، تۆمەتبارە بە پێدانی ملیۆن یۆرۆ بەگرووپە توندڕەوەکان و تیرۆریستانی داعش، ئەوەش وەک بەرتیل بۆ بەردەوام بوون لە کارگەی چیمەنتۆی خۆیان لە باکووری سوریا، لەسەرەتای سەرهەڵدانی داعش، کە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی جیهانیییە و بەشدارە لە کوشتی هەزاران هاوڵاتی بێتاوان.

ئەو پارێزەرانەی کە بۆ ناوەندی مافی مرۆڤ کار دەکەن، دووپاتیان کردەوە، کە لەنێوان ساڵانی 2011 و 2015 کۆمپانیای لافارگی لەگەڵ کۆمپانیایی هۆلسیمی سویسری فەرەنسی یەکیگرت، نزیکەی 13 ملیۆن یۆرۆ (15.2 ملیۆن دۆلار)ی داوە بە گرووپە چەکدارەکان و تیرۆرستییەکانی داعش، ئەوەش لەپێناو کارکردن و بەردەوام بوونیان لە سوریا.

دادگای تێهەڵچوونەوەی پاریس، پشتگیری تۆمەتەکانی دژ بە گرووپی چیمەنتۆی فەرەنسی لافارگی کرد، کە بە تۆمەتی پشتگیری دارایی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و، هاوبەش لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی خراوەتە پاڵی پەسەند کرد، بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ناوەندی ئەوروپا بۆ مافی دەستووری و مافی مرۆڤ لە کەیسەکەدا، هەروەک تا ساڵی 2014 بەردەوام بووە.

بەگوێرەی هەواڵی سایتی فرانس 24، دادگای تێهەڵچوونەوە، گورزێکی گەورەی لە کۆمپانیایی نابراوداوە، ئەوەش بە پەسەندکردنی تۆمەتەکان بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بەرتیلی دارایی بە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، کە لە ساڵانی 2011 بۆ 2015 لە پێناو بەردەوامی کارەکانی لە باکووری سوریا.

ڕاوێژکارێکی یاسایی سەنتەری ئەوروپا بۆ دەستووری و مافەکانی مرۆڤ، کە لایەنێکی کەیسەکەیە، ڕایگەیاند، دادگای تێهەڵچوونەوەی پاریس، بڕیاری دادگای باڵای فەڕەنسای بەرزترین دەزگای یەکلاکەرەوەیە، کە تاوانەکانی کۆمپانیای لافارگی کە ساڵی پار ئاماژەی بەوەدا کە دەکرێت بە تۆمەتی پەیوەست بە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و، بەرتیلی دارایی بۆ ڕێکخراوە توندڕەوە ئیسلامییەکان و، لە نێوشیاندا ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەیە.

سۆران حەسەن

___

کۆنفدراسیۆن داوا لە کوردانی دانیمارک دەکا دەنگ بە باریکان ئیسماعیل بدەن

nusar1

راپرسی کۆنفدراسیۆن لەسەر دیاردەی کۆچ و پەنابەری

KDC

بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی پەنابەران ئه‌وروپا سێ ملیار یۆرۆ ده‌داته‌ توركیا

KDC
KDC

FREE
VIEW