KDC

ئوسترالیا: ڕێژەی کەمی بێکاری لەوانەیە هانی کۆچبەرانی یاسایی خاوەن پیشە و شارەزایان بدات

ئامارەکانی ڕێژەی بێکاری لە ئوسترالیا بەڕێژەی لە سەدا 3,9کەمی کردووە ،ئەمەش بەهۆی ڕێککارەکانی خۆپارێزی و داخستنی گشتی لەکاتی پەتایی کۆرۆنا کۆڤید 19لەو وڵاتە ،کە نزیکەی 50ساڵە ئەم ڕێژە کەمی بێکارییە لە ئوستەرالیا تۆمار نەکراوە ،کە چاوەڕێدەکرێت ئەم ئاستەی ڕێژەی بێکارییە زۆرتر داببەزێت

شارەزایانی لەم بوارەدا وای لێکدەدەنەوە ،ئەم ڕێژە کەمییە لە ئاست سیاسی هەلێکی باش بە پارتی دەسەڵات و ڕێککارەکانی کەمی بێکاری لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژارنەکان کاریگەری خۆی دەبێت ،بەڵامی کەمی هێزی کاریش کێشەیەکە دەبێت پلانی پێشوەخت هەبێت
لەچوارچێوەی ئەم لێکدانەوانە لەوانەیە حکومەتی ئوسترالیا هانی کۆچبەرانی خاوەن پیشە و شارەزایان برەخسنێت،لە ئێستاوەکۆمپانییەکان لە هەلی دەسکەوتنی هێزی کار بەو ڕێژەییە کە هەیە نیگەرانن

ڕێککارەکانی پەتای کۆرۆنا ئوسترالیای بێبەشکردووە لەشارەزایان و قوتابیانی بیانی ،بەوهۆیەوە گەشتیان بۆ ئوسترالیا ڕاگرتووە و تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە
ڕێژەی کەمی بێکاری لەوانەیە چانسی دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆک وەزیران سکۆت مۆریسۆن بدات ، بەڵام ڕکابەرەکانی دەڵێن بەرزبوونەوەی ئاستی بژێوی و هەڵئاوسانی ئابووری گەورەترین نیگەرانییە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوی ئوسترالیا لەلایک ،کەمی هێزی کاری خاوە پێشەو شارەزایانیش نیگەرانییەکی ترە ،پێشبینیەکان بۆ ئەوە دەچێت هانی کۆچبەران و خاوەن پێشەو شارەزایان بۆ ئوسترالیا بەشێوەیەکی فراوان بدرێت

سۆران حەسەن

___

ناوەندی سویسرا بانگهێشتی ئێوارە پانێڵێک کران

nusar1

پاپای ڤاتیکان ئاڵای ئۆکرانیا بەرز دەکاتەوە و کۆمەڵکوژییەکەی بۆتچا شەرمەزار دەکا 

KDC

قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا بۆ رێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن دەگەڕێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW