KDC

زیاتر لە نیو ملیۆن پەنابەری نایاسایی لە ئەوروپا هەن

زیاتر لە نیو ملیۆن پەنابەری نایاسایی لە ئەوروپا هەن، کە زۆرینەیان سورین و دوای ئەوانیش جەزائیری و ئەفغانی دێن، نووسەرێکیش هۆکارەکەی روون دەکاتەوە و بۆ خراپی سیستمی دوبلنی دەگێڕێتەوە و بە پێویستیشی دەزانێت ئەو سیستمە هەڵوەشێندرێنەوە.

لە ڕاپۆرتێکی نوێدا، ناوەندی ئاماری ئەوروپا، لەساڵی 2021دا، ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لە وڵاتانی ئەوروپا نیشتەجێن، زیادی کردووە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە سوریەکان زۆرینەی نەتەوەکانی دیکە پێکدێنن و، لە دوای ئەوانیش، جەزائیری و ئەفغانییەکان دێن، هاوکات لە ئاستی دەوڵەتە ئەوروپیەکانیش، فەڕەنسا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لەوەی زۆرترین پەنابەری نایاسایی تێدا نیشتەجێن.

ناوەندی ئاماری ئەوروپا (یۆرۆستات)، ڕاپۆرتێکی لەسەر بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی ئەو کۆچبەرانەی کە لە وڵاتانی ئەوروپا بە نایاسایی دەژین بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ساڵی 2021، زیاتر لە 680,000 کۆچبەر، بە نایاسایی لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەژین، کە ژمارەیان 22٪ زیاترە لە ساڵی 2020.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، فەڕەنسا لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین ژمارەیان وەرگرتووە، (215,200) کە لەساڵی 2020 زیاتر لە 107٪ بووە و دوای ئەوە هەنگاریا (134,100) و ئەڵمانیا، (120,300) کۆچبەری نایاساییان تێدابووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: کۆچبەرانی سوریا پێشەنگی ئەو پۆلە بوون، کە نزیکەی 80,000یان بۆ دابەشکردن بەسەر وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا تۆمارکراون و، دواتر جەزائیرییەکان (56,800) و، ئەفغانییەکان (52,800) کۆچبەر بوون.

قەیرانی ئەفغانی و هەلومەرجی تراژیدی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

زەیدە ئەلعەزم، پارێزەری تایبەت بە پرسی پەنابەری لە فەرەنسا و نووسەری سیاسی دەڵێ: “چەندین هۆکاری راستەوخۆ هەیە بۆ ئەو زیادبوونە، بەتایبەتی ئەگەر قەیرانی ئەفغانستان وەربگرین، ئەوەی دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر وڵات گرت، هەروەها سەبارەت بە سوریەکانیش، لە وڵاتانی دراوسێدا بارودۆخی سەختی ژیان و کۆت و بەندی هەمیشەییان لەسەر هەیە، وەک لە لوبنان و تورکیا و ئوردن بۆ نموونە”.

ئەو نووسەرە سیاسییە، باسی لە پێویستی ئەوروپا کرد، کە بەجدی چاو بە ڕێنمایی و سیاسەتەکانی پەنابەری و کۆچبەران بخشێنێتەوە، چونکە زۆر نادادپەروەرانەیە کاتێ پەناخوازێک، کە داواکارییەکەی ڕەتکراوەتەوە بۆ ئەوەی لە فەڕەنسا بژیت، بۆ نموونە ناچارە بە نایاسایی لە وڵاتەکە، یا وڵاتێکی دیکەدا بژی.

پێویستە سیستمی نوێی پەناهەندەیی بگیرێتە بەر و دوبلن هەڵوەشێتەوە

ئەو نووسەرە دەشڵێ: “کۆرسەکانی یەکخستن بە نزیکەیی بوونی نییە، کۆرسەکانی زمانیش کەمن و ڕێگرییان لێ دەکرێت لە کارکردن لەکاتی چاوەڕوانی وەڵامدانەوەیان کە ئایا مافی مانەوەیان پێ دەدرێ، یا رەت دەکرێنەوە، هەموو ئەوانە پەناخوازان دەخەنە ناو بابەتی وەرگری نەرێنییەوە، واتە دەست دەکەن بە لەدەستدانی چالاکی و هیوا، ئەم سیستمە بەشداری دەکات لە دروستکردنی پرۆفایلی بەرزی پەنابەران لە کۆمەڵگادا، ئەمەش ڕێک ئەو وێنەیەیە، کە زۆربەی پەناخوازان دەیانەوێت بشکێنن”.

گەڕانەوە بۆ میکانیزمەکانی پێدانی مافی پەنابەری، ئەلعەزم جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوان زۆر خاون، لە ساڵی 2021دا ژمارەیەکی زۆر لە سوری و لوبنانییەکان گەیشتنە فەرەنسا، تا ئێستا ئەو کەسانە چاوەڕێی ئەوە دەکەن، کە بڕیار لەسەر داواکارییەکانی پەنابەرییان بدرێتەوە، ئەوان به دڵنیاییەوه زیاد دەبن به ژمارەیەکی زۆر له کۆچبەران، که به نایاسایی له ئەوروپا دەژین، بەڵام لەم حاڵەتەدا، ئایا ئەوانە ستەمکارن؟!

“پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ سیستمێکی نوێی پەنابەری و دابەشکردنی دادپەروەرانەی پەنابەران بۆ هەموو وڵاتانی ئەوروپا، سیستمی نادادپەروەری دوبلن بۆ پەناخوازانیش دەبێت هەڵوەشێتەوە، چونکە ئەوانەی داواکارییەکەیان لە ئیتالیا ڕەتکراوەتەوە، ناچارن بۆ نموونە ڕوو لە فەڕەنسا بکەن، بۆچی کۆچبەران دەبێت چاوەڕێی چەندین ساڵی پڕ بایەخی ژیانیان بکەن، تا ئەوکاتەی کە نیشانەکەیان لە یەکەم وڵاتی ئەوروپیدا دەشکێنرێت کە پێی گەیشتوون”؟

___

سەرۆکی کۆریای باکور لەبەر چاوو وونە

KDC

ئەڵمانیا ناوەندی نوێ بۆ پەنابەران دەکاتەوە

nusar1

465 کەسایەتی و نووسەر سەرۆکایەتییەکانی کوردستان لە پرسێکی گرینگ ئاگادار دەکەنەوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW