KDC

پرۆفایلی ڕۆبێرتۆ باجیۆ

بەشی دووەم

دوای دوو ساڵ لەگەڵ ئینتەر، بۆ ئەوەی بتوانێت لە جامی جیهانیی ٢٠٠٢ لەگەڵ ئیتاڵیا بەشداریی بکات، پەیوەندی بە یانەی برێشیاوە کرد. لە سەرەتای وەرزی ٢٠٠١-٢٠٠٢ ـدا، باجیۆ هەشت گۆڵی لە نۆ یارییدا تۆمار کرد، بەڵام لە بێبەختی ئەو، لەو وەرزەدا، پێی چەپی شکا، سەرەڕای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درا، سێ یاری پێش کۆتایی وەرزەکە گەڕایەوە.
لە یەکەم یارییدا دوای گەڕانەوەی، دوو گۆڵی دژی فیۆرێنتینای یانەی لە مێژینەی خۆی تۆمار کرد، کە یەکەم گۆڵیان تەنیا دوو خولەک دوای هاتنە ناو یاریگای بوو. دوای ئەوە بەرانبەر بۆڵۆنیاش گۆڵی تۆمار کرد، کە پێشتر یاری بۆ کردبوو.
باجیۆ لە ساڵی دواتردا ئاستێکی نایابی نماییش کرد، تا وازهێنانی خۆی لە ٢٠٠٤، لەگەڵ برێشیا یاری کرد. دوایاری خۆی لە ١٦/٥/٢٠٠٤ لەناو یاریگای سان سیرۆ دژی میلان ئەنجام دا، لە خولەکی ٨٨ ـی یارییەکەدا، جیانی دی بیاسی ڕاهێنەری یانەکە، باجیۆی هێنایە دەرەوەی یاریگا، تا ماڵئاوایی لە هاندەرانی بکات. ٨٠ هەزار هاندەر لە سان سیرۆ هەستانە سەر پێ و چەپڵە ڕێزان و گوڵبارانیان کرد.
باجیۆ لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا ٢٠٥ گۆڵی تۆمارکرد، بەوەش شەشەم باشترین گۆڵکەرە لە مێژووی خولەکەدا لەدوای سیلڤیۆ پیۆلا، گونار نۆردال، جیوسێپی میازا، جۆزێ ئاڵتافینی و فرانچێسکۆ تۆتی.
درێسی ژمارە ١٠ کە لە برێشیا لەبەری دەکرد، لەلایەن یانەکەوە هەڵگیرایەوە و تا ئێستا بە هیچ یاریزانێک نەدراوە.
گۆڵی ژمارە ٣٠٠ ـی خۆی لە ١٦/١٢/٢٠٠٢ بەرانبەر پیاچێنزا تۆمارکرد، کاتێک ٣-١ براوە بوون. باجیۆ ٢٧ گۆڵی لە ٥٦ یارییدا بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تۆمار کرد، کە چوارەم باشترین گۆڵکارە لە مێژووی ئیتاڵیادا. تاکە یاریزانی ئیتاڵیایە تا ئێستا کە لە سێ جامی جیهانییدا گۆڵ بکات، کە سەرجەمیان ٩ گۆڵە، بەو ژمارەیەش لەگەڵ کریستیان ڤیێری و پاولۆ ڕۆسی هاوتایە بە تۆمارکردنی هەمان ژمارەی گۆڵ بۆ ئیتاڵیا لە جامی جیهانییەکاندا.
لەگەڵ ئەو هەموو بەهرە و هونەرە ناوازەیەیدا، باجیۆ هەرگیز هیچ نازناوێکی لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی بەدەست نەهێناوە. ئەو لێدانە سزایەی لە یاری کۆتاییی جامی جیهانی ١٩٩٤ بەرانبەر بەڕازیل لەدەستی دا، لە هزری هەموواندا ماوە، کە بەهۆیەوە جامی جیهانی ئەو ساڵە بۆ بەڕازیل ڕۆیشت.
جامی جیهانی ١٩٩٠ یەکەم جامی جیهانی بوو بۆ ڕۆبێرتۆ باجیۆ، هەرچەندە زۆرینەی کات وەک یاریزانی یەدەگ بەکار دەهات لە پاڵەوانیەتییەکەدا، بەڵام هێشتا توانی ئاستی بەرزی خۆی پیشان بدات و، دوو گۆڵی تۆمار کرد، کە یەکێکیان بە باشترین گۆڵی جامی جیهانی دەستنیشان کرا کە لە هەڵبژاردەی چیکۆسلۆڤاکیای تۆمار کرد.
هەرچەندە باجیۆ جێبەجێکەری یەکەمی لێدانی سزا بوو لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، بەڵام کاتێک لێدانی سزایەکیان بەرانبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ گیرا، باجیۆ جێی هێشت بۆ سالڤاتۆری شیلاچی تا گۆڵ تۆمار بکات و، خەڵاتی پێی زێڕینی بەدەست هێنا لە یاری دیارییکردنی پلەی سێیەم.
لە جامی یۆرۆی ٢٠٠٠ ڕۆبێرتۆ باجیۆ بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بانگ نەکرا لەلایەن دینۆ زۆفی ڕاهێنەرەوە. هەروەها بۆ جامی جیهانیی ٢٠٠٢ ـیش بانگهێشت نەکرا لەلایەن جیۆڤانی تراپاتۆنی ـیەوە. سەرەڕای ئەوەی هاندەران چەندان ڕەخنەیان ئاراستەی ڕاهێنەرەکە کرد. باجیۆ لە ٢٨/٤/٢٠٠٤ یارییەکی دۆستانەی نێودەوڵەتی بۆ ڕێکخرا تا ماڵاوایی بکات دژی هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
باجیۆ کتێبێکی ئەوتۆبیۆگرافی بەناوی (گۆڵێک لە ئاسمان- Una porta nel cielo) نووسیوە کە سەرجەمی ئەو وردەکاری ڕەفتار و نێوانی لەگەڵ ڕاهێنەرەکانی لەخۆ دەگرێت.
لە ١٦/١٠/٢٠٠٢ ڕۆبێرتۆ باجیۆ وەکو باڵیۆزی نیازپاکیی ڕێکخراوی فاو دەستنیشان کرا بۆ یارمەتییدانی هەژاران لە سەرتاسەری جیهاندا.
لە ١٨/٢/٢٠٠٧ باجیۆ وێبگەی فەرمی خۆی کردەوە تا لە هاندەران دوور نەکەوێتەو و، بەردەوام لەڕێگەی بڵاگەکەیەوە تێبینی و بیر و ڕایان لەگەڵ دەگۆڕێتەوە.
لە ٢٠٠٨، ڕۆژنامەی لا گازێتا دێللۆ سپۆرت چاوپێکەوتنێکی درێژی لەگەڵ باجیۆ ئەنجام دا و لەسەر چەندان تەوەر و باس دوان، لەوانە چۆن بوو بە هاندەری بۆکا جونیۆرز. لەبارەی ئەوەوە باجیۆ دەڵێت: “چۆن بووم بە هاندەری بۆکا؟ ئەوە چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشە. ڕۆژێکی باراناویی یەکشەممە، لە ماڵەکەم لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانم دانیشتبووین سەیری تیڤی ـیمان دەکرد. یارییەک بوو، ئەنجامەکە ٤-٠ بوو، لە یاریگای بۆکا ئەنجام درا، لا بۆمبۆنێرا. لەو ساتەدا هاندەران لە تەواوی یاریگاکەدا، سەمایان دەکرد، ئاهەنگیان دەگێڕا و گۆرانییان دەگوت، ئاڵای یانەکەیان دەشەکاندەوە و لە گۆ نەدەکەوتن. منیش بە هاوڕێکەمم گوت، شتێکی چەند جوانە هاندەران وەها بکەن کاتێک یانەکەیان براوەیە هاوڕێکەم ڕووی بۆ لای من وەرچەرخاند و وتی: ڕۆبێرتۆ، تۆ سەیری یارییەکە دەکەیت؟ بۆکا ٤-٠ لەدواوەیە و دۆڕاوە! لەو ساتەوە بۆکا جونیۆرز بووەتە یانەی من. ئەو یاریگایە هەستێکی بێوێنەم دەداتێ”.
لە ناوەڕاستی ٢٠١١ باجیۆ بڕوانامەی ڕاهێنەریی لە هاوپۆلی دووەم لە ئیتاڵیا پێبەخشرا، کە بەهۆیەوە دەتوانێت ببێتە ڕاهێنەری خولی پلە سێ و یاریدەدەری ڕاهێنەری خولی پلە یەک و پلە دوو ڤیچێنزا نازناوی خولی پلە چوار: ١٩٨٤-١٩٨٥ یوڤانتۆس خولی پلە یەک: ١٩٩٤-١٩٩٥ جامی ئیتاڵیا (کۆپا ئیتاڵیا): ١٩٩٤-١٩٩٥ جامی ئەوروپا: ١٩٩٣ میلان خولی پلە یەک: ١٩٩٥-١٩٩٦ پلەی دووەمی جامی جیهانیی ١٩٩٤ پلەی سێیەمی جامی جیهانیی ١٩٩٠ باشترین یاریزانی ئەوروپای ژێر تەمەن ٢٣ ساڵ: ١٩٩٠ گۆڵکەری جامی ئەوروپا بۆ یانە پاڵەوانەکان: ١٩٩٠-١٩٩١ باسترین یاریزانی ئەوروپای ساڵ (باڵۆن دی ئۆر/گۆڵدن بۆڵی فرانس پرێس): ١٩٩٣ باشترین یاریزانی جیهانی فیفا: ١٩٩٣ خەڵاتی Onze D’Or ـی گۆڤاری فرەنسی Onze Mondial: ١٩٩٣ خەڵاتی تۆپی زیوی دووەم باشترین یاریزانی جامی جیهانیی: ١٩٩٤ خەڵاتی زیوی دووەم گۆڵکەری جامی جیهانیی: ١٩٩٤ ئەستێرەی پێکهاتەی نموونەیی جامی جیهانیی: ١٩٩٤ خەڵاتی پێی زێڕینی باشترین یاریزانی سەروو تەمەن ٢٩ ساڵ باشترین ١٠٠ یاریزانی فیفا: ٢٠٠٤ خەڵاتی خۆشەویستترین یاریزان بەپێی دەنگدان لە ئینتەر: ٢٠٠١ خەڵاتی ئۆسکاری ئیتاڵیا بۆ خۆشەویستترین یاریزان: ٢٠٠٢ یەکێکە لە یاریزانانی پێکهاتەی نموونەیی ئیتاڵیای سەدەی ڕابردوو: ٢٠٠٠ یەکێکە لە یاریزانانی پێکهاتەی خەونەکانی فیفا لە مێژوودا: ٢٠٠٢ خەڵاتی جیهانیی تۆپی پێ بۆ مەزنترین ١٠٠ یاریزانی سەدەی بیستەم. باجیۆ ٦٣٧ یاری لەگەڵ یانەکاندا ئەنجام داوە و ٢٩٢ گۆڵی تۆمار کردووە، ٢١٨ گۆڵیان لە ٤٨٨ یاری خولی ناوخۆ بووە، ٣٨ گۆڵی لە ٨٨ یاری جامی ئیتاڵیا بووە، ٣١ گۆڵیش لە ٦١ یاری خولەکانی ئەوروپا بووە. لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ٥٦ یاری ئەنجام داوە و ٢٧ گۆڵی تۆمار کردووە.

___

راستی هەڵدانی موشەکە کیشوەربڕەکەی کۆریای باکوور ئاشکرا دەکرێت 

KDC

بیل گەیتس:بۆگەیشتن بەوەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە ڕێژەی سەدا 70ی جیهان درەنگە

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW