KDC

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن: هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەریتانیا بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان نییە

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەریتانیا بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان نییە
دوای ئەوەی لەهەندێک میدیای ناخۆو دەرەوەی هەرێمی کوردستان وا بڵاوکراوەتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی لەگەڵ بەریتانیا کردووە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان ،نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند ،حکومەتی کوردستان هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەریتانیا بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان نییە
لەڕاگەیاندرانەوەکەدا هاتووە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم و کۆبونەوە لەگەل وەزیری ناوخۆ بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنه‌وەی زۆرەملێ باس نەکراوە و هیج ڕێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌کراوه‌. هه‌رێمی کوردسeuten

لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە هەندێ کەس و لایەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئەم بابەتە دەوروژێنن ،نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم رەتی دەکاتەوە کە ئەو کێشەیە پەیوەندی بە ئەوانەوە هەبێت

ئەمەش دەقی ڕونکردنەوەکەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە

ڕونکردنەوەیەکی پێویست لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا

دیارە ژمارەیەک هاونیشتمانیانی کورد لە بەریتانیا و میدیاکان پەیوەندی دەکەن لەسەر پرسی ناردنەوەی به‌زۆری هاووڵاتیانی کورد و ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەریتانیا له‌و بارەیەوە.

نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ریتانیا بە پێویستی دەزانین ڕای بگەیەنین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێککەوتنێکی لەگەل بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ و هاوکات به‌ڕوونی ده‌یڵێین کە لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم و کۆبونەوە لەگەل وەزیری ناوخۆ بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنه‌وەی زۆرەملێ باس نەکراوە و هیج ڕێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌کراوه‌. هه‌رێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتوو له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێکخراوو و به‌دواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ هه‌ماهه‌نگن و هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن.

په‌یوه‌ندیه‌ دولایه‌نه‌کانی شانشینی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان قوڵ و دۆستانه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و به‌رژه‌وه‌ندی دولایه‌نه‌یه‌، ئه‌و پرسه‌ی که‌ هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌کاری و هه‌ستی هاووڵاتیانی پێ بجوڵێنن و بۆ‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورتخایه‌نی خۆیان به‌کاری بهێنن ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌ و ئه‌وله‌ویاته‌کانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر نییه‌.

نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
له‌نده‌ن

___

ڕێکخراوێک هاتە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

nusar1

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد

nusar1

خانمە چالاکوانێکی دیکەی کورد سزای بەندکردنی دەدرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW