KDC

بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک بەدەیان کۆچبەر لە کاناراوەکانی تونس بێسەروشوێنن

ڕووداوی تراژیدی نوێ لە کەناراوەکانی تونس دەیان کۆچبەر بێسەروشوێنن

پاسەوانی کەناراوەکانی تونس رایدەگەیەنێت، بەلەمێکی کۆچبەران بە 100 کۆچبەرەوە نقومبووە و تائێستا 76 کەس بێسەروشوێن و توانراوەتەنیا 24 کۆچبەر لە مردن رزگاربکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، حسامەدین جەبابلی، وتەبێژی کەناراوەکانی تونس لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،” بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی تونسی رۆژهەڵات نقومبووە، دوای ئەوەی لە شاری زورەی لیبیاوە بە 100 کۆچبەرەوە بەڕێکەوتوە”.


تائێستا توانراوە 24 سەرنشینی بەلەمەکە رزگاربکرێن، گەڕان بەدوای ئەو کەسانەشا بەردەوامە کە بێ سەروشوێن بون”.

لەلایەکی ترەوە بەلەمێکی تر کە 16 کۆچبەر هەڵگرتبوو ڕزگار بکرێن

و هەرەوەها بەلەمێکیی چوپی تر کە نزیکەی 10میل لە باشوری رۆژهەڵاتی نیمچەدورگەی کەرکێنەی سەر بە پارێزگای سفاقس رزگاربکەن، جگە لەوەی هێزە دەریاییەکان هەشی کەسیان لە مردن رزگارکردوە و تەرمێکیشیان دۆزیوەتەوە”.

لەکاتی نزیکبونەوەی وەرزی هاوین و جێگیربونی کەشوهەوا هەوڵەکانی کۆچی نایاسایی لەبەشێک لە دەوڵەتانی ئاسیا و ئەفریقا بەرزدەبێتەوە، بەشێکیش لە کۆچبەران کەناراوەکانی تونس بەکاردەهێنن.

___

“ڕۆژی زمانی دایک پیرۆز بێ” ئاگاداریەک لە ڕێکخراوی kanga وە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە داوا لە دایک و باوکانی کورد دەکات منداڵەکانیان بۆ فێربوونی زمانی کوردی تۆمار بکەن

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤیەناو ڕێکخستنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە نەمسا کۆبوونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW