KDC

یۆنان: بەهۆی گرژییەکانی لەگەڵ تورکیا ،ڕێگرییەکانی لەبارەی کۆچبەران نایاسای چڕکردۆتەوە


حکومەتی یۆنان بە هۆی گرژییە سیاسییەکانی لەگەڵ تورکیا ،هەموو کۆچێکی نایاسایی لە ڕێگای وشکانی و دەریایی بۆ ناو وڵات ڕێگری دەکات
ئەمەوکۆچبەران هەر جار بە هۆکارێک دەبنە قوربانی سیاسییەکان و لە گەمەو گرژییەکانیان وەک هۆکارێک بۆ یەک لاکردنەوەی کێشەکانیان بەکارییان دێنن ،ئەمەش ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و ناحکومییەکانی پارستنی کۆچبەران و مافەکانی مرۆڤ نیگەران کردووە

لەمبارەوە تاکیس تیۆدۆریۆکس وەزیری پاراستنی سڤیل یۆنان ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی ڕێگە بە هیچ کەسێکی نایاسایی بۆ ناو یۆنانەوە نادات ،لە ڕێگەی دوورگەکانی ئیجە و یان لە ڕێگای وشاکانی سنووری خاک لەگەڵ تورکیا بێت
ئەمەو وەزیری ناوبراو بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی یۆنانی ANT1 ڕاگەیاند ،ڕێگە بەهیچ کۆچبەرێکی نایاسایی نادەین بە ئەمە لای هەموو کەس ئاشکرابێت
ئەم لێداونە وەک هۆشدارییەکە ،لەپاش ئەوەی رەجەب تەیب ئۆردۆگان سەرۆکی تورکیا بە نیازە پەنابەرە سورییەکان کە ژمارەیان نزیکەی 3,6ملیۆنە بەزۆرەملێ بۆ سوریا بگەرێنێتەوە ،هەروەها بە پشتیوانی نێودەوڵەتی ،بەناوی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا نیشتەجێیان بکات ،پەنابەرانی سوریاش ئەو پلانەی سەرۆکی تورکیا رەتدەکەنەوە ،چاوەڕێدەکرێت شەپۆلێکی ملیۆنی تر پەنابەرەسورییەکان بەرەو ئەوروپا دروستببێتەوە ،کەنزیکترین ڕێگای کۆچبەران بۆ سنوری یەکێتی ئەوروپا ڕێگای وشکانی و دەرییاییە لەگەڵ یۆنان ،ئەو وڵاتەش ئامادەکاری کردووە بە دروستکردنی دیوار و چڕکردنەوەی چاودێری پاسەوانانی کەنارئاوییەکان،کە پێش ئەوەی بگەنە سنوری یۆنان دیپۆرتی تورکیان دەکاتەوە

بەپێی زانیارییەکانی سایتی دی ڤی ئەڵمانی کە پۆلیسی یۆنانی بڵاویکردۆتەوە ، لەماوەی 48 کاتژمێردا نزیکەی 12 بەلەمی هەڵگری سەدان کۆچبەر نایاسای بوون ، هەوڵیان داوە لە کەناراوەکانی تورکیاوە بۆ دوورگەکانی یۆنان بپەرنەوە ،بەڵام پۆلیسی کەناراوییەکان ڕێگریان لێکردون وگەڕێنراونەتەوە ،تەنها ڕۆژی سێشەممە زیاتر لە 590 کەس هەوڵیاندا لە ڕێگەی دەریاوە بۆ ناو یۆنان بپەڕنەوە

کەش وهەوای گونجاو و لەکاتی ئەم وەرزەش هۆکارێکی تری زۆربوونی کۆچبەرانە ،کەبەپێی ئامارەکانی حکومەتی یۆنان ، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی 11 هەزار کۆچبەر بۆ ناو یۆنانەوە پەڕیونەتەوە لە سنووری خاکی یۆنان و تورکیا لەناوچەی ئیڤرۆس یان لە دوورگەکانی ئیجە هاتوون ، کە ڕێژەی لەسەدا 25ی هەمان ماوەی ساڵی پار زۆرتر بووە

جێی ئاماژەیە یۆنان لەساڵی 2015بۆ2016لێشاوێکی زۆری کۆچبەرانی گرتەوە کە هاوڵاتیان سوریا ، ئێراق ،ئەفخانستان و ئێران. بەهۆی شەڕی وململانێکانەوە کەڕێگایی خاکی تورکیا بۆ یۆنایان بەکاردەهێنا ،ئەو کاتیش کۆچبەران بە هۆی کێشەی سیاسی تورکیا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا ،ڕێگایی بە ملیۆنان کۆچبەر دا بەرەو سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا بڕۆن

سۆران حەسەن

___

لە ماوەی چوار ڕۆژدا یۆنان چەندین بەلەمی کۆچبەری بە زۆر ناردۆتەوە تورکیا

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دانیمارک کۆبوونەوەیەکی بۆ ڕۆژی ئاڵا سازدا

nusar1

ئەمەریکا ژمارەیەک کەناڵی عێراقی و ئێرانی دادەخات

KDC
KDC

FREE
VIEW