KDC

شاری بێرنی سویسرا پێشوازی لە دەستپێشخەرییەک بۆ پێکهێنانی پەرلەمانی پەنابەران کرد

شاری بێرنی سویسرا بۆ جاری دووەم پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکی سیاسی بۆ پێکهێنانی پەرلەمانی پەنابەران کرد

لە 8ی مانگی پێنج، 90 پەنابەر لە 10 نەتەوەی جیاواز و لە سەرجەم کانتۆنە جیاوازەکانی سویسرا نیشتەجێ بوون، پێکەوە لە دانیشتنی دووەمیاندا لە شارەوانی بێرنی پایتەختی ئیدارەی سویسرا، بڕیاری پێکهێنانی پەرلەمانی پەنابەرانییان دا، ئەوەش بەمەبەستی ڕاسپاردن لەسەر یەکخستن و مافی پەنابەرێتی لەسەر بنەمای تێڕوانینی دەیان پەنابەری نەتەوە و، دانیشتوانی جیاجیا، کە لە سویسرا پێکهاتبوون.

وەک سایتی کۆچبەر نیوز بڵاویکردەوە، پەنابارانی سویسرا جەختیانکردەوە، کە ئەو کەسانە پەیوەندییان بەپێکەوەبوون و یاسای پەنابەرێتی هەیە و، لە هەموو کەسێک یاساکان باشتر دەزانن.
دەستپێشخەرییەکە لەلایەن لقی سویسری پەیمانگای بنیاتنانی هاوپەیمانی نیشتمانی (NCBI)، کە ڕێکخراوێکی ناحکومییە و لە ڕێگەی پڕۆژەی (دەنگەکانمان) دەستپێکردووە، ئەوەش بە پشتیوانی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و ناحکومییەکان.

لەمبارەوە ئەندۆنی جیۆ، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ناوبراو، بڕوای وایە کە پەنابەرانی بەهرەمەند لە هەموو کەس شارەزاترن لە خۆگونجاندن لەگەڵ کۆمەڵگەدا و، ئەوان بۆ بەدەستهێنانی ئاسۆیەکی داهاتووی باشتر هەوڵ دەدەن.

کارەکان سەرەتا لەڕێگای ئینتەرنێت بووە و دواتر وەک کاری پەرلەمانی ئاسایی، بەشداربووان دابەشی سەر گرووپی کار دەبن بۆ ئامادەکردنی پێشنیار بۆ دەنگدانی پلنیۆمیش کار دەکەن.

هەروەها بەگوێرە نووسینگەی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR) ، پشتگیری دەستپێشخەرییەکە دەکات.

لە کۆتایی دانیشتنەکەدا، پەرلەمان 10 ڕاسپاردەی سەرەکی گرتەبەر، لەوانە درێژکردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی کاتی بۆ هەموو ئەو پەنابەرانەی لە ناوچە جەنگییەکان هەڵهاتوون، پەرلەمان دەیەوێت مۆڵەتی مانەوەی ئێس درێژبکاتەوە بۆ بەشێکی گەورەتری پەنابەران، لە ئێستادا تەنیا بە ئۆکرانییەکان دراوە و توانای مانەوەیان دەدات بۆ ساڵێکی نوێ بەبێ ئەوەی بە ڕێککارە ئاساییەکانی پەناهەندەیی بڕۆن، کە هەمیشە ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت.

هەروەها لەدانیشتنی پلنیریدا ژمارەیەک لەبەرپرسانی هەڵبژێردراوی سویسرا ئامادەبوون، لەوانە ژینگەپارێز لیسا مازۆنی ئەندامی ئەنجومەنی دوڵەت، (هاوشێوەی ئەنجومەنی پیران) و، ئەندامی سۆسیالیست مستەفا ئاتیشی لە پەرلەمانی سویسرا سەر بە کانتۆنی بازل ئامادەبوون.
لەداهاتووشدا ڕێکخەرانی دەیانەوێت “پەرلەمانی پەنابەران” لە هەموو بەشەکانی دەوڵەتی فیدراڵیدا بڵاوبکەنەوە، بەتایبەتی کە بڕیارە سیاسییەکان سەبارەت بە پێشوازیکردن و یەکخستنی کۆمەڵایەتی بەشێکی لامەرکەزین (بەگوێرەی 26 کانتۆنەکە)

___

سوید : کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنگرەی فیراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان دەکات

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج رێزلێنانیان پێشکەشی دوو وەرزشوانی سەرکەوتووی کورد کرد

nusar1

مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ بەغدا گەیشتووینەتە رێككه‌وتن كە به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه

KDC
KDC

FREE
VIEW