KDC

سوید: پەنابەرە ئۆکرانییەکان بەردەوام گێچەڵی سێکسیان بەرامبەر دەکرێت

سێزدە پەنابەری ئۆکرانی کە لە وڵاتی خۆیان لە ترسی جەنگ ئاوارەبوون، دوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر، داوایان لە ڕێکخراوی یارمەتی کاسۆلیکی کاریتاس کردووە بەهانایانەوە بچن.

لەو چوارچێوەیەدا پۆلیس و دەستەڵاتدارانی سوید، هەوڵی زۆر بۆ پاراستنی ئەو ئافرەتە ئۆکرانیانە دەدەن، کە لە ترسی جەنگ روویان لەو وڵاتە کردووە، تا لە تاوانی بازرگانیکردن سێکس و دەستدرێژی سێکسی بیانپارێزن، بەڵام تا ئێستا چەند کەیسێک لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە و، پۆلیس بڕوای وایە، کە لەوانەیە بەتێپەڕینی کات، کەیسی زیاتر ئاشکرا بن.

زۆربەی ئەوانەی لەشەڕی ئۆکرانیا ئاوارەبوون، بە ژن و منداڵ ناسراون، بۆیە دەستەڵات و ڕێکخراوەکان هەرزوو سەبارەت بە مەترسییەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ هۆشداریان دا، چونکە پۆلیس و ڕێکخراوە خۆبەخشەکان هەوڵەکانیان لە بەندەرەکان و فڕۆکەخانەکان بەرزکردەوە بۆ ڕێگریکردن لە مەترسی ئەو تاوانبارانەی پەیوەندی بە پەنابەرانەوە دەکەن، کە دەگەنە سوید.

کاجا واهلبێرگ، کۆمسیار و پەیامنێری نەتەوەیی، دەربارەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە پۆلیسی سوید، وتی: “سەرەتا هەندێ سەرگەردان هەبوون، بەتایبەتی پیاوان، کە پەیوەندیان بە ژنانی ئۆکرانیاوە دەکرد و پێشنیاری ژیانی باشیان بۆ دەکردن، ئەوەش بە پێدانی کرێی باش”.

ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها دەتوانن تاوانبارانی ناسراو ببینن، کە لە بەندەرەکان و فڕۆکەخانەکاندا دەڕۆن، ئەوان زۆر بە خێرایی ون دەبن، کاتێ پۆلیس هەوڵیان دا لێیان نزیک بنەوە و، دواتر دوور کەوتنەوە، بەڵام پۆلیس شوێن پێی هەندێ کەسیان هەڵگرتۆتەوە، کە لەوانەیە پلانیان بۆ ئەو کارە تاوانە هەبێت ئەنجامی بدەن.

تا ئێستا پۆلیسی سوید دوو لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە بارەی دوو کردەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کردۆتەوە، هەردووکیان لە پارێزگای ستۆکهۆڵمن، کە یەکێکیان دوو هەفتە پێش ئێستا بووە.

واهلبێرگ پێیوایە کە کرداری پێشگر کاریگەری هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی ئەم تاوانانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی کرد، کە ئەگەری دەرکەوتنی کەیسی زیاتر هەیە.

وتیشی: “دەبێت بەردەوام بین لە بەدواکەوتنیان و پێویستە هۆشیار بین، چونکە قاچاخچیان و کەمپەکان و تاوانباران ڕێگای زۆر داهێنەرانەیان هەیە”.

جۆرج جۆزێف، سکرتێری گشتی کاریتاس کاسۆلیکی سوید، کە دژی بازرگانیکردن بە مرۆڤ کار دەکات، وتی: “هەرچەندە ڕاپۆرتی کەمی پۆلیس لەسەر ئیستغلالکردنی سێکسی پەنابەرە ئۆکرانییەکان هەیە، بەڵام چەند حاڵەتێکی کۆنکرێتی هەیە کە ژنانی ئۆکرانیا دوای ئاوارەبوونیان بۆ سوید، دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە لە ڕێکخراوەکەدا چاویان بە 13 ژن کەوتووە، کە بە شێوازی جیاواز ئیستغلالی سێکسییان بەرانبەر کراوە، نموونەی ئەوە دێنێتەوە، کە لەلایەن ژنێکەوە پەیوەندییان پێوە کراوە، لەلایەن پیاوێکەوە لە باکووری سوید هەوڵی دەستدرێژی سێکسی بەرانبەر کراوە، بەڵام ئەو توانیویەتی بڕواتە لای و یارمەتی بدا، بۆ ئەوەی ماڵێکی نوێی بۆ بەدەست بهێنێت.

___

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

یەکێتی ژنانی کورد لە سوریا -ڕۆدۆز هاتنە نێو ڕیزی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW