KDC

سوید: شەش پەنابەر بە گومانی ئەنجامدانی کاری توندوتیژی لەکاتی سوتاندنی قورئاندادەستگیر کرد

ئەمڕۆ پۆلیسی مالمۆ 6 پەنابەری موسڵمانی دەستگیرکرد، کە گومانی تێوەگلانیان لە توندوتیژی لەکاتی سوتاندنی قورئان لەلایەن راسموس پالودان، کە تێیدا پشێویەکی زۆر هەندێ ناوچەی سویدی گرتەوە.

پۆلیس ئەو 6 پانەبەرەی لەڕێگەی گرتە ڤیدیۆیی شوێنەکانەوە ناسیوەتەوە، کە دژی ڕاسموس بەلودان خۆپیشاندانیان کرد و دواتر سەریانکێشا بۆ توندوتیژی و پەلاماردانی پۆلیسی سویدی و بووە هۆی ئەوەی زیاتر لە 100 پۆلیس برینداربن.

پۆلیسی سوید لەسەر ماڵپەڕەکەی خۆیان نووسیویانە، کە کار دەکەن بۆ دەستگیرکردنی پەنابەرانی دیکە، کە دەستیان هەبووە لە توندوتیژییەکان، هەروەها تێبینی ئەوەیان کردووە کە ژمارەیەکی زۆر ڕاپۆرتیان لەسەر ڕووداوەکان ئامادە کردووە.

هەفتەی ڕابردوو دادگایەکی سۆلنا پەنابەرێکی بەتوندوتیژی تۆمەتبارکرد، ئەوەش بەهەڵدانی بەرد بۆ سەر پۆلیس لەکاتی ئاژاوەکانی کۆتایی هەفتەی ئیستەر لەرینکیبی و، سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، ئەوەش یەکەم سزایە، کە سوید دوای ئەو نائارامییەی بەخۆیەوە دژ بە پەنابەرە موسڵمانەکانی بەشداربووی ئەو توندوتیژیە بدات.

___

ڕووسیا مەرجی داواکارییەکانی بۆ کێشەی ئۆکرانیا زۆر دەبێت وبۆ ڕۆژی دووەم بۆردوومانەکان بەردەوامە

nusar1

ئەڵمانیا لەبەرامبەر لێشاوی پەنابەران لە بیلاروسیاوە داوا لەیەکێتی ئەوروپا دەکات هەڵوێستی هەبێت

KDC

فەڕەنسا : خۆپیشاندان دژ بەڕەگەزپەرستی و داوای چارەسەرکردنی کۆچبەرە نایاسیەکان دەکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW