KDC

سوید: کچە22ساڵێک نیوەی تەمەنی لەو وڵاتە بەسەر بردووە و دیپۆرتی دەکەنەوە

فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران، کچێکی تەمەن 22 ساڵی دەستگیرکرد، ئەوەش بۆ ئامادەکاری دیپۆرتکردنەوەی، هەرچەندە 11 ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ باوک و خوشکەکەی هاتۆتە سوید، لەوکاتەوە زمانی ڕەسەنی خۆی لە دەستداوە و، کاری هەمیشەیی لە شاری هالمستاد بەدەست هێناوە.

پارێزەری ئەو کچە گەنجە، دەڵێ کە کۆنگۆ وەک هاوڵاتییەک قبوڵی نەکردووە، باوک و دوو کچەکەی لەساڵی 2011ەوە کۆنگۆیان جێهێشتووە و، داوای پەنابەرییان لە سوید کردووە، باوکی گوتوویەتی، کە دەستەڵاتداران لە وڵاتەکەیدا بە دوایدا دەگەڕێن، چونکە ئەو پشتگیری ڕەخنەگرێکی ڕژێمەکەی دەکرد.

لەساڵی 2012دا، داواکاری پەنابەرێتی خێزانەکە ڕەتکراوەتەوە، بەڵام باوکەکە بە کچەکانی نەوتووە، بنەماڵەکە لە دەستەڵاتی سویدی دوورکەوتنەوە، تا ئەوکاتەی ساڵی 2016 کەیسەکە کەوتە سەر یاسای سنووردارکردن و داواکارییەکی نوێیان پێشکەش کرد، بەڵام باوکەکە دواتر ون بوو.

شانسێلی وتی، کە ئەوان هەواڵی ونبوونیان داوە و هێشتا نازانن لە کوێیە، یا لە ژیاندایە.

کچەکە وتی کە دوای ئامادەنەبوونی باوکی، داوای مافی مانەوە و نیشتەجێبوونی خۆی کردووە، خزمەتگوزاری کۆچکردن ئەمەی ڕەت کردەوە.

شانسێلی وتی کە ئەو دەترسێت کاتێک زانی کە ئەو بۆ کۆنگۆ دەنێرنەوە، ئەو شوێنەی کە چیتر هیچ کەسێکی نەبووە و تەنانەت زمانی وڵاتەکەشی نازانێ، هەروەها هیچ پەیوەندیەکیشی لەگەڵ خوشکە گەورەکەی نەماوە.

کچە گەنجەکە بۆ ماوەی چوار مانگە ڕاگیراوە، شانسێلی چووبوو بۆ باڵیۆزخانەی کۆنگۆ لە سوید، بۆ ئەوەی رازیان بکات کە لە کۆنگۆ لەدایکبووە، باڵیۆزخانەکە هێشتا وەڵامی نەداوەتەوە، کە ئایا دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ کۆنگۆ، یا نا، هەرچۆنێک بێت ئەمڕۆ پۆلیسی سوید هەر ئێستا بلیتێکی بۆ گەڕاندنەوەی ئامادە کردووە.

کچەکە وتی، کە ئەوان دەینێرنەوە بۆ کۆنگۆ، هەرچەندە بەڵگەنامەی ناسنامەشی نییە، ئەمەش مانای ئەوەدێت، کە ئەو لە مەترسی زیندانیکردندایە کاتێ بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لەساڵی 2017ەوە، وەزارەتی دەرەوەی سوید ئامۆژگاری کردووە کە دوور بکەونەوە لە گەشتی ناپێویست بۆ کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ.

پارێزەر نینا پیرۆز، وتی: “بەبێ بەڵگەنامەی سەفەری یاسایی، یا پاسپۆرت، هەرگیز ناتوانیت ناسنامە بەدەست بهێنێت، ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، ئەوەیە کە دیپۆرت دەکرێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە قوربانی تۆڕەکانی لەشفرۆشی”.

وەڵامی فەرمانگەی کۆچ

دەزگای کۆچ و کۆچبەران بە ئیمەیلێک وەڵامی دایەوە و وتی: “بەشەکە ئاگادارە کە شانسێلی لە دۆخێکی سەختدایە، بەڵام بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی هەیە، کە هێشتا لە کاردایە، بۆیە پۆلیس کاردەکات بۆ ئەوەی بیگەڕێنێتەوە، شانسێلی ئێستا تەمەنی یاساییە، بۆیە هیچ پێویستییەک نییە بۆ پاراستنی پێشوازیەکەی لە وڵاتەکەیدا”.

___

زیاتر لە نیو ملیۆن پەنابەری نایاسایی لە ئەوروپا هەن

nusar1

ئیتلاعات لەسەر ڕێکخستنی بۆنەی جەژنی نەورۆز هاوڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکات

nusar1

هەر کۆچبەرێک لە لیتوانیا بگەرێتەوە بڕە پارەیەکی پێ دەدرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW