KDC

چیک: دووەمین کامپی پەنابەرانی ئۆکرانیا لە پراگ دادەنرێت

دووەمین کامپی پەنابەرانی ئۆکرانیا لەپراگی پایتەختی چیک دادەمەزرێنرێت

کامپێک بۆ پەنابەرانی ئۆکرانیا لە پراگی پایتەختی چیک دانراوە، بەهۆی زۆری هاتنیان لە دوای داگیرکردنی ڕووسیاوە، بە تەنیا زیاتر لە 358 پەنابەر لە پراگی پایتەختی چیکدان.

لە پراگ دەستکراوە بە دانانی کامپێکی پەنابەرانی ئۆکرانیا، بەهۆی ژمارەی زۆری ئەو کەسانەی کە لەکاتی داگیرکردنی ڕووسیاوە گەیشتوونەتە پایتەختی چیک، وتەبێژێک ڕایگەیاند، کە پەناگەی فریاکەوتن لە سایتێکی خاوەنداری لە خزمەتگوزاری پۆستەی حکومەت لە پارێزگای مالیچیتسی شارەکە دانراوە، کە 150 کەس لەخۆ بگرێت.

جگە لە چادرەکان، شوێنی تەندروستی کۆمەڵایەتی و ناوچەی یاری منداڵان بۆ کامپەکە دانراوە، دوو هەفتە پێش ئێستا یەکەم کامپی پەنابەران لە شوێنێکی کراوەی پراگ دامەزراوە و، لە ئێستادا پەناگەی کاتی بۆ 150 کەس دابین دەکات.

سەرۆکی شارەوانی پراگ، زێدنێک هێریب، بە بەردەوامی داوای دووبارە دابەشکردنەوەی باشتری پەنابەرانی ئۆکرانی لەنێوان وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا دەکات، لە سەرەتای داگیرکردنی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا لە 24ی شوبات، زیاتر لە 358 هەزار ئۆکرانی گەیشتنە کۆماری چیک و مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان بەدەست هێناوە و، 90 هەزاریش بەس لە پراگ نیشتەجێ بوون.

کۆماری چیک، بڕی 27.4 ملیۆن یۆرۆ لە کۆمسیۆنی ئەوروپا وەردەگرێت، ئەوەش بۆ پشتگیریکردن لە وەرگرتنی پەنابەرانی ئۆکرانیا، پارەکە لە سندوقی پەنابەری و کۆچبەران و تێکەڵکردنی ئەوروپاوە دێت، کە ناسراو بە ئەی ئێم ئێف.

پەرلەمانی چیک درێژکردنەوەی دۆخی فریاکەوتنی تا کۆتایی مانگی حوزەیران پەسەند کرد، باری نائاسایی ڕێگە بە ئەنجومەنی وەزیران دەدا، کە بەبێ ڕەزامەندی پەرلەمان ڕێوشوێنی دوور لەقەیرانەکە بگرنەبەر، بۆ ئەوەی بتوانن باشتر مامەڵە لەگەڵ لێشاوی پەنابەراندا بکەن.

___

کەشو هەوا و ووزە و ڤاکسین بۆ هەمووان تەنگژەیی بەردەم کۆبوونوەی لوتکەیی G20

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە لەگەڵ فدراسیۆنی کوردانی ڕوسیا کۆبووەوە

KDC

کەناڵی ئەرشیفی هونەرمەندان و شاعیرانی کورد پیرۆزبایی لە ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە دەکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW