KDC

سوید: پێشنیاری بڕینی دەرماڵەی منداڵی چوارەمی پەنابەران دەکرێت

کریسترشۆن: دەبێ دەرماڵەی منداڵی چوارەمی پەنابەران ببڕدڕێت، ژنان تاکار بکەن

سەرۆکی پارتی پارێزگاری سوید، ئۆلف کریسترشۆن، پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی دەرماڵەی فرەمنداڵی لە منداڵی چوارەمەوە کردووە، بۆ ئەوەی ژنانی پەنابەر کار بکەن و پشت بە خۆیان ببەستن.

کریسترشۆن لە وتارێکدا کە ئەمڕۆ لەلایەن ئەفتۆنبلادت بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت: “نیوەی پەنابەران لە ئێستادا بە تایبەتی ئەوانەی لە دەرەوەی ئەوروپا لە دایکبوون، زۆر دوورن لە بازاڕی کار و، ئەو ژنانەن کە بە تەواوی پشت بە مێردەکانیان دەبەستن و هیچ کاتێک مافی خۆیان پێ نەدراوە”.

ئاماژەی بەوەشداوە، کە زۆرینەی ژنانی وڵاتانی سەرەکی پەنابەری سوید، ئەفغانستان، سوریا و سۆماڵ، هیچ داهاتێکی تایبەتیان نییە، بێ گوێدانە ئەوەی کە ئەوان لە سوید پێویستیان بە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی هەمان گەشتی ژنانی سویدی ساڵانی 1960 و 1970 ئەنجام بدەن، بۆ گەیشتن بەوکارەش ناتوانرێت سیستمێکی یارمەتی دابین بکرێت کە ژن لە ماڵەوە قفڵ بکات”.

پارێزگارەکان دەیانەوێت چاکسازییەکی گەورە لە سیستمی یارمەتیدانی خۆشگوزەرانی جێبەجێ بکەن، هەمیشە پارە دەدەن بۆ کارکردن لە جیاتی ئەوەی لە بواری یارمەتیدا بژین.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە پێویستە ئەو ژنانە فێری سویدی بن، بۆ ئەوەی کارێک بەدەست بهێنن، هەروەها لە ماف و ئەرکەکانیان تێبگەن، دەبێت ئەو ژنانە لە توانایاندا بێ پلانی ژیانی خێزانەکانیان باشتر لێبکرێت، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە سوید پلاندانانی خێزان بەشێکی گرینگی ڕزگاری ژنان بووە.

یەکێ لەو پێشنیارانەی کە لەلایەن پارێزگارەکانەوە کراوە بۆ ئاسانکاری بۆ دەستگەیشتن بە کارکردن بۆ ئەو ژنانەی لە دەرەوەی وڵات لەدایک بوون و بەرزکردنەوەی ئازادییەکانیان، هەڵوەشاندنەوەی دەرماڵەی چەند منداڵێک بوو لە منداڵی چوارەمەوە.

کریسترشۆن باسی لەوەش کردووە، کە ئەو دەرماڵەیە یارمەتیدەرە بۆ دوورخستنەوەی ژنان لە بازاڕی کار بۆ ماوەیەکی درێژ، کە ڕێگرە لە یەکگرتنی ژنان، بەتایبەتی لە ناوچە لاوازەکان.

___

ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز :- ئسرائیل دوایەکی ئەمەریکای لە بارەی ئێران رەتکردۆتەوە

KDC

کەنەدا: دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەر

nusar1

وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی

KDC
KDC

FREE
VIEW