KDC

بەریتانیا: کۆچبەرانی نایاسایی پێش دیپۆرتکردنیان بۆ ڕواندا مانیان لە خواردن گرتووە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی یەکەم گەشتی ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە بەریتانیا، هەندێ لە کۆچبەران لە بنکەی پەنابەران ڕاگیراون و ئاگادار کراونەتەوە کە دیپۆرتی ڕواندایان دەکەن، بەوهۆیەوە کۆچبەران چەند ڕۆژێکە مانیان لە خواردن گرتووە.

نزیکەی دوومانگ لەمەوبەر حکومەتی بەریتانیا پلانی گواستنەوەی پەنابەرانی نایاسایی بۆ کامپەکانی ڕواندا ڕاگەیاندووە، لەئێستادا بڕیاری لەسەر دراوە، کە لە 14ی ئەم مانگە، یەکەم گەشتی گواستنەوەی پەنابەران بۆ کامپەکانی پەنابەری لە کیگالی دەست پێ بکاتەوە، ئەوەش پاش ئەوەی گەشتەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک دواخرابوو.

ماڵپەڕی بی بی سی چاویکەوتووە بە 17 پەنابەر کە لە بنکەیەکی کۆچبەرانی نزیک لەندەن ڕاگیراون، بێ ئومێدیەکی زۆریان پێوەدیار بووە، کۆچبەران چەند ڕۆژێکە مانیان لە خواردن گرتووە.

وەزیری ناخۆی بەیتانیا ڕایگەیاند، کە سەلامەتی کۆچبەران لەسەرو هەموو شتێکەوەیە و، داوا لە کۆچبەران دەکات کە مانگرتنەکەیان بشکێنن، تا بتوان گەشتەکایان بکەن، بڕیاری گواستنەوەیان دراوە و مافی پێداچوونەوەیان لەسەر بڕیارەکە نییە.

پریتی پاتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، وتی: “یەکەم فڕۆکە بۆ گواستنەوەی ئەو کۆچبەرانەی هاتوون بۆ بەریتانیا، کە بەبێ ڕێککاری فەرمی لە ڕۆژی 14ی ئەم مانگەدا بۆ کیگالی دەگوازرێنەوە، کە پاش هەفتەیەک لە راگەیاندنەکانی کاتی پێشوو دواکەوتووە”.

بڕیاری گواستنەوەی کۆچبەران کە نزیکەی 7 هەزار کیلۆمەتر ڕواندا لە بەریتانیاوە دوورە و دراوە، بەشێکە لە ڕێککەوتنێکی 120 ملیۆن پاوەندی نێوان لەندەن و کیگالی،
پەنابەرێک بە بی بی سی ڕاگەیاند، کە 17 کۆچبەرەکە دوای پێنج ڕۆژ کۆتاییان بە مانگرتن لە خواردن هێنا، پاش ئەوەی پاسەوانەکان شەکریان تێکەڵی ئاوی خواردنەوەکە کردبوو، ئەوەش لەبری مانگرتنیان لە خواردن و شرینیش هۆکارێکی وزەبەخشە لەکاتی ڕاگرتنی خواردندا پێویستییەکە.

هەرچەندە حکومەتی بەریتانیا هۆکاری ئەم یاسایەی بە کۆتایی هێنان بە گرووپ و باندەکانی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن و، هەوڵێکە بۆ ئەوەی کۆچبەری نایاسایش بەرەو بەریتانیا کەمبکرێتەوە.
جێی ئاماژەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی پۆلیسی بەریتانیا، ساڵی ڕابردوو 28 هەزار و 526 کەس بە بەلەمی بچووک چوونەتە ناو بەریتانیا، بەڵام لەساڵی 2020دا، ژمارەیان تەنیا 8804 کەس بووە، ئەوەش بەهۆی ڕێککارەکانی پەیڕەوکردنی پەتای کۆرۆنا ژمارەکە کەمی کردبوو، بەگوێرەی ئامارەکان، ڕۆژانە نزیکەی 800 کەس ڕێی بەریتانیا دەگرنە بەر، کە چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی کۆتایی هاتنی سەرماوە، ڕێژەکە ڕۆژانە بۆ 1000 کەس زیاد بێت، کە بەشێوەیەکی نایاسایی دەگەنە بەریتانیا و دوای پەنابەری دەکەن، ئەوەش سێ ئەوەندەی ساڵی 2020 دەبێت.

سۆران حەسەن

___

دوێنێ شەو هونەرمەندی ڕاپ، ئەیناری 19 ساڵ تەقەی لێ کرا و کوژرا.

KDC

ئێران ناوی قاسم سلێمانی لەسەر هەندێ شوێنە گشتییەکانی سنە دادەنێت

KDC

ئەمەریکا و بەریتانیا لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتی بەکارهێنانی چەکی کیمییای لەلایەن هێزەکانی ڕوسیا دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW