KDC

ئەڵمانیا:پۆلیس 5بەرپرسی گەورەترین تۆری بازرگانیکردن بە کۆچبەرانی نایاسایی دەستگیر دەکات

پۆلیسی ئەڵمانیا توانیان پێنج بەرپرسی گەورەترین تۆڕی بازرگانیکردن بە کۆچبەرانی نایاسایی دەستگیر بکەن، کە تاوانبارن بە هەوڵی گواستنەوەی نزیکەی 10 هەزار کۆچبەر بۆ ئەڵمانیا، لەوانە 2 هەزاریان بۆ ئەڵمانیا گەیاندووە و، کۆچبەرەکان خەڵکی ئەفغانستان، سوریا و پاکستان بوون، بۆ هەریەک نەفەر نزیکەی 4 بۆ 10 هەزار یۆرۆیان وەرگرتووە.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی دی ڤی ئەڵمانی، بەرپرسانی ئاسایشی چەند وڵاتێکی ئەوروپا، هەشت کەسیان دەستگیرکردووە، کە گومانیان لە سەرکردایەتیکردنی تۆڕە گەورە جیهانییەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەسەرە، کە پێنجیان لەلایەن پۆلیسی فیدڕاڵی ئەڵمانیاوە دەستگیرکراون.

هەروەها پۆلیسی فیدراڵی و ئاژانسی پۆلیسی ئەوروپا (یۆرۆپۆل)، ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند، کە 126 کەسی دیکە کە گومانی تێوەگلانیان لەو تۆڕانەدا هەیە، دەستگیرکراون.

جێی ئاماژەیە، لەو هەڵمەتی گەڕان و پشکنینەی پۆلیس، 19 کەسیان لە ئەڵمانیا دەستگیرکراون و، تێیدا دەستەڵاتداران 70 گەڕان و پشکنینیان لە هەرێمەکانی باڤاریا، ساکسۆنی و باکووری ڕاین-وێستفالیا دەستپێکردبوو، لێکۆڵەرەوەکان بەڵگە و سەرمایەی ئەو تۆڕەیان بە بەهای زیاتر لە 600 هەزار یۆرۆ خەمڵاندووە.

سۆران حەسەن

___

بە هۆی پابەند نەبوون بە رێککارەکانی خۆپارێزی سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت

KDC

کوردستان: نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری خولێکی گەشەپێدانی مرۆیی و پێشەنگایەکی فتۆگراف دەکات

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا سەردانی باڵوێزخانەی ئێراقیان لە لەندەن کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW