پەڕتووکی (گەڕان بە دوای دادپەروەری)، لە نوویسنی تێکۆشەری دێرین، کاک حاجی میرخان دۆڵەمەری، لە لایەن رەحیم رەشیدی ناسراو بە مستەر کورد، بە فەرمیی پێشکەش بە پەڕتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا کراوەو هەنووکە وەکوو سەرچاوەیەک بۆ خوێندنەوەو تێگەیشتن لە رووداوه‌كانی ساڵی 1943 تاكوو ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 بەردەستە، کە نووسەر خۆی راسته‌وخۆ له به‌شێكی زۆری ئه‌و رووداوانه‌دا ئامادە بووه‌و بە زمانێکی سادەو ڕەوان دەیانگێرێتەوەو تۆماری کروون.
په‌رتووكه‌كه نزیك به 700 لاپه‌ڕه‌یه و له قه‌باره‌یه‌كی مامناوه‌ندی و له دوو به‌رگدا، ساڵی 2021 چاپ و بڵاو بووەته‌وه و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كتێبخانه گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره سپاردنی 882ی ساڵی 2020ی پێ دراوه. ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن كاك نه‌ریمان تاڵیب ئاماده كراوه، هێژا محه‌مه‌د حاجی كه‌ریم پێیدا چووەته‌وه‌و كاك لوقمان ره‌شیدی كاری گرافیك و دیزاینی بۆ كردووه.
بەرێوەبەرانی پەڕتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا، لە نامەیەکی فەرمیی دا بۆ مستەر کورد، وێرای سپاس لە پێشکەش کردنی ئەو دیارییە، هاوکات ئاگاداریان کردۆتەوە پەرتووکە هەنووکە لە کتێبخانەی کۆنگرێس دا جێگای بۆ کراوەتەوە. لە ئێستاوە ئیدی (گەران بە دوای دادپەروەری) وەکوو سەرچاوەیەک بۆ خوێنەران و لێکۆڵەرانی کورد‌و بیانی لە پەرتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا بەردەستە.