KDC

کۆبوونەوەی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کورستانی سازدرا

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و چەند بەرپرس و ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامدا.

تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، لەگەڵ ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و مەمێ مەمۆیی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی رووسیا و، چەند بەرپرس و ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و راگەیاندی ناوەندەکە کۆبووەوە.

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، بە گشتی گفتوگۆ لەسەر کاروچالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کرا، کە بۆ داهاتوو لە رووی لۆبی و راگەیاندن و ئەرک و کارەکانی دابێتی ناوەند لە وڵاتانی دەرەوە بکرێن، ئەوەش بە ئامانجی زیاتر خزمەتکردنی دۆزی رەوای گەلی کوردستان و کوردانی دانیشتووی وڵاتانی تاراوگە.

جێی باسە، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرس و پێشنیار بۆ کارەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خرانەڕوو و لەلایەن بەشداربووانەوە بۆ کارەکانی داهاتوویان پەسەند کران.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی بۆ بەشی ئافرەتان سازدا

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

خانمە کوردێک بە سەرۆکی یەکێتی ئافرەتانی سۆسیال دیموکراتەکان هەڵدەژێردرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW