KDC

بەلجیکا:پێشوازیکردن لەکۆچبەران پرۆسیەکی ناڕێکە و داواکاری پەنابەری ماوەیەکی زۆری دەوێت

دەستەڵاتدارانی بەلجیکا، پێشوازیکردن لە کۆچبەران، بە پرۆسەیەکی قورس و نالەباری ناو دەبەن، هەرچەندە دەستەڵاتی دادوەری گلەیی و ڕەخنەی خۆی لە ماوەی درێژی داواکاری پەنابەری دەردەبڕێت، بەڵام دەستەڵاتداران بەردەوامن لە هێناوەی بیانوو بۆ کارەکانیان.

ستراتیژی دەستەڵاتدران بە بیانووی هەنگاوەکانی (دوبیلن) بە مانەوەی کۆچبەران لە لیستی چاوەڕوانی و ڕێگری کردنیان، کە دەستبەجێ سوود لە گەیشتن بە شوێنێک لە ناوەندەکانی نیشتەجێبوون نابینن، کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان سەرکۆنەی پێشێلکردنی یاساکانی ئەوروپایان لەلایەن حکومەتی بەلجیکا کردووە، داوایان کرد کە ڕێز لە بڕیاری دادگای مانگی یەکی ساڵی 2022 بگرن.

لەڕۆژی 19ی مانگی یەکی 2022، دادگای بەرایی برۆکسل، دەستەڵاتدارانی بەلجیکی و نووسینگەی ئاژانسی پەنابەرانی (فیداسیل) بەشی پێشوازی پەنابەری ئەو وڵاتەی تاوانبارکرد، لە بەیاننامەکەدا، حکومەتی بەلجیکا تاوانبارکرد ،کە پابەند نییە و یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە، ئەوەش بە سنووردارکردنی مافی پەنابەرێتی لە بەردەم دەرگای ناوەندی تۆماری پەنابەران، ئەو وڵاتە (Petit-chäteau)کە لەلایەن ئاژانسی (ڤیدازل) بەڕێوەدەبرێت، بە نایاسایی کاریان کردووە، دەبێت دەوڵەتی بەلجیکا شوێنی گونجاو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی داواکارییەکان دابین بکات.

دوای پێنج مانگ لەو بڕیارە، تا ئێستا دەستەڵاتدارانی بەلجیکا پرۆسەی داواکاری پەنابەری زۆر دوا دەخەن، پێوستە ئۆفیسی پەنابەران جێگای گونجاو لە ماوەی ڕاییکردنی مەمەڵەی پەنابەری بۆ کۆچبەران دابین بکات، دواکەوتنی کاربەڕێکەری کارەکان لە ئەستۆی حکومەتی ئەو وڵاتەیە و، پێویستە چارەسەر بۆ گرفتەکانی پرۆسەی دواکەوتن و جێگای گونجاو بەهەند وەرگرن.

جێی ئاماژەیە، لە هەوڵێکدا بۆ وەستاندنی قەیرانی پەنابەرانی ئەو وڵاتە، دەستەڵاتدارانی بەلجیکا، ستراتیژی خۆیان گۆڕیوە، لەگەڵ ئەوەی حکومەت بڕیاری پۆلێنکردنی کۆچبەران بەگوێرەی دۆخی خۆیان دەدات.

لەلایەکی دیکەوە، پەنابەرانی (کلاسیک) لە (پیتیت-چاتیۆ) تۆمارکراون و لە ناوەندەکاندا نیشتەجێن، پەنابەران ڕێککارەکانیان بە دروستی بەڕێوە دەبرێن، بەڵام پەنابەرانی (دوبلین) و ئەو کەسانەی، کە پێگەی پەنابەریان لە وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا هەیە، لە لیستی چاوەڕوانیدا دانراون و دەستبەجێ سوود لە و پێگە و مامەڵە دروستەی پەنابەری وەرناگرن.

سۆران حەسەن

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دیدە جیاوازەکان لە لۆزان کۆدەکاتەوە

nusar1

سەرۆکی پارتی راستڕەوی سویدی، ئیسلام بە ئایینێکی خراپ ناو دەبات

KDC

بەرپرسی ناوەندی لەندەن بەشداری کۆربەندێکی تایبەت سەبارەت بە ماف و چارەنوسی ئافرەتان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW