KDC

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری سەردانی پارێزگاری هەولێریان کرد

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی و شاندی یاوەری، سەردانی پارێزگاری هەولێریان کرد و لەلایەن پارێزگاریشەوە پێشوازیان لێکرا.

تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی و شاندی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و هەورامان عەلی تۆفیق، جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و مەمێ مەمۆ بەرپرسی ناوەنی ڕەوەندی کوردستانی-رووسیا و، سەلام کوردە ئەندامی لیژنەی چاودێری کۆنفدراسیۆن، سەردانی پارێزگای هەولێریان کرد و لەلایەن ئومێد خۆشناو پارێزگاری شارەکە، پێشوازیان لێکرا.

جێی باسە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی شاندەکە دەربڕی و، دواتریش شاندەکە باسیان لە کاروچالاکی و پڕۆژەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە کرد، هاوکات جەختیشیان لەوە کردەوە، کە یەکێ لە پڕۆژەکانیان، کار دەکەن تا پایتەختی وڵاتانی ئەوروپی، یا شارە گەورەکانیان بکەنە دەستەخوشکی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و، شارەکانی دیکەی کوردستان، لای خۆشییەوە پارێزگار خۆشحاڵی بۆ ئەو پڕۆژەیە دەربڕی.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا بەشداری سیمینارێکی کۆمەڵەی هەڤاڵیەتی کرد

nusar1

دوای پۆڵەندا ،لیتوانیا کامێرای چاودێری لەسە سنوورەکەی لەگەڵ بیلاڕووس دادەنێت

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW