KDC

پرسەنامەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ کۆچی لە ناکاوی حەفزوڵا نێروەیی

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ حەفزوڵا نێروەیی ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ئەندامی کۆنگرە ڕادەگەیەنین
دوێنێ شەو سێ شەممە ٧-٦-٢٠٢٢ لە کۆبوونەوەییەکی ئۆنلاین ، لە کاتی قسەکردندا لە ماڵی خۆی لە سوید بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و ڕۆحی پاکی چووە بەر دلۆڤانی خودا

خوالێخۆش بوو ئەندامی دڵسۆزی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی وئەندامی کۆنگرەی دامەزراندن و ئەندامی لیژنەی ڕاوێژکاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بوو
کۆچی دوایی خەمباریکردین بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی ئەندامانی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکەین
هەروەها پرسەنامە ئاڕاستەی بنەماڵەی خواڵخۆشبوو و خانەوادە و كەسوكار و خزم و ئاشنایان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بەخانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

إنا لله وإنا إليه راجعون

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایی یادی٢٨ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان

KDC

توڕەیی میسی لەژووری خۆگۆرین میدیای پاریسی داگیرکردووە

nusar1

کارو چالاکیەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ مانگی 2ی ساڵی 2023

KDC
KDC

FREE
VIEW