KDC

فەڕەنسا: لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 1200 جار خێمەی کۆچبەران لە شاری کالایس چۆڵکراوە

لەبەردەوامی سیاسەتی حکومەت فەڕەنسا دژ بە کۆچبەرانی نایاسایی ،بەتایبەت ئەوانەی فەڕەنسا وەک ڕێڕەوێکی پەڕینەوە بۆ بەریتانیا بەکاریدەهێنن ،لە ماوەی ساڵی 2021زیاتر لە 1200جار خێمەی کۆچبەرانی نایاسایی ناو دارستانەکان و کاناراویی شاری کالایس لەلایەن دەسەڵاتدارانی فەڕەنساوە چۆڵکراوە ،کەتێکرا لە هەفتەیە ک دا 25جار بەسەریاندا دراوە و خێمەکانیان لابراوە

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی چاودێریکردنی مافی مرۆڤ ،کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بڵاویکردەوە، ڕێکخراوی چاودێریکردنی مافی مرۆڤ ،کەڕێکخراوێکی ناحکومییە ڕایگەیاند کە ساڵی پار 1226 چۆڵکردنی کامپی کۆچبەرانی تۆمارکردووە ،تەنیا لە کالایس کە تێکڕای 25 چۆڵکردنن لە هەفتەیە کدا ، ئەمەش شکستی ئەو سیاسەتانەیە کە دەسەڵاتداران لەو بارەوە بەکاریدەهنێت ، کە ئامانجیان ڕێگرتنە لە دامەزراندنی کەمپەکان و خاڵی جێگیرە بۆ کۆچبەران و وەک پێگەیەک بەکارنەهێنرێت

دیمەنەکان ڕۆژانە لە لایەن کارمەندانی یارمەتی لە کالایس چاودێری دەکرێت، کە بە تەواوی بێدەسەڵات لەبەردەمیدا تیمەکانی وەستابوون. چوار بۆ حەوت ئۆتۆمبێلی پۆلیس و بارهەڵگری پاسەوانی سنوور هەڵیانکوتایە سەر کامپی کۆچبەران لە ناوچەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەیان و دەرکردنی دانیشتوانەکەی جگە لەو هێزە ئەمنییە گەورەیە، کارمەندانی کۆمپانیایەکی پاککەرەوەی تایبەت و هەروەها وەرگێڕانی نێردراوی پارێزگاکەش ئامادەییان هەیە

هیومان ڕایتس وۆچ ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو (7ی حوزەیران) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە زیاتر لە 1226 چۆڵکردنی کامپی نافەرمی لە کالایس بە تەنیا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە بەراورد لەگەڵ 61 چۆڵکردنی هاوشێوە لە نزیک شاری گراند سینث جێبەجێکراوە

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لە ساڵی 2021دا پۆلیس 2833 کیسی خەوتن ، بەتانی و بەلایەنی کەم 640 جانتایان دەست بەسەردا گرتووە

دوای تەواوبوونی کارەکانیان لە کامپەکەدا، کەلوپەلە زەوتکراوەکان دەنێردرێن بۆ ناوەندێکی تەرخانکراو لە شەقامی هوتس لە کالایس، کۆچبەران دەتوانن دواتر بڕۆن (لەنێوان کاتژمێر 1 بۆ 4ی ئێوارە وەریبگرنەوە

بە وتەی فرانسوا کۆردیر، سەرۆکی کۆمەڵەی ناحکومی فاس فالۆ کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بۆ بەڕێوەبردنی سەنتەرەکە دیاری کراوە ، جانتای پشتەوە، تەلەفۆن و کارتی ناسنامە دەگەڕێندرێنەوە بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە دەتوانن خاوەنداریی خۆیان بسەلمێنن ،بەڵام چادر و بەتانی و کیسی خەوتن دەدرێت بە یەکەم کەس بەبێ دڵنیابوون لە خاوەنەکەی ، چونکە ئەستەمە خاوەن ڕاستەقینە دیاری بکرێت

بە وتەی ژمارەیەک لە کرێکارانی مرۆڤدۆست لە کالایس، کۆچبەرانی زۆر کەم ڕوو دەکەنە ئەو سەنتەرە بۆ داواکردنی پێداویستییەکانیان ،چونکە ترسیان لە گرتن هەیە

هەروەها دوای تەواوکردن پاکردنەوە و تێکدانی شوێنەکانیان ، کۆچبەران بە ناچاری بۆ ناو ئەو پاسەکان کە بۆیان دابینکراوە دەبرێن بۆ ناوەندەکانی پێشوازی کاتی کە سەدان کیلۆمەتر لە سنوورەکەوە دوورە ئەگەر یەکێکیان ڕەتیکردەوە دەستگیر دەکرێت و لە بنکەی پۆلیس دەستبەسەرکردنی دادەنرێت

ئەم دیمەنانە وا لە کۆچبەران دەکات، کە لە شاری کالایسن بۆ هەر دەرفەتێک دەگرێن تا بۆ بەریتانیا بچن ، هەرچەندە لەوانەیە لە چەند کاتژمێرێک یان چەند ڕۆژێک تر بگەڕێنەوە

لە کۆتایی ڕاپۆرتی چاودێرانی مافەکانی مرۆڤ ئەو سیاسەتە نا لۆژیکی و نامرۆڤانەیە سەرکۆنە دەکات ،کە دەسەڵاتداران مامەڵەیان لەگەڵ کۆچبەران پێدەکەن ،و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بۆ پاراستن بەکارناهێنرێن، بەڵکو بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی هەراسانکردن کە لەلایەن کاربەدەستانی فەرەنسا جێبەجێیان دەکەن ،ئەمەش وا دەرئەکەوێت کە سیاسەتی ڕێگەنەدان بە بنکەی جێگیر و ڕێگریکردن لە پێکهێنانی کەمپی خێمەکان ،بەڵام بەو ئەنجامانە ناگەن کە لەلایەن دەسەڵاتەوە پێشبینی دەکرێت

سۆران حەسەن

___

حەوت وڵاتی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان لەبەرامبەر کێشەی پەنابەرانی سەرسنور پشتگیری پۆلۆنیاو لیتوانیا دەکەن

KDC

شاندێکی رەوەندی کوردی سەردانی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

KDC

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW