KDC

یەکێتی بازرگانانی بەریتانیا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سکاڵای یاساییان دژی پلانی دیپۆرتکردنی پەنابەران بۆ ڕواندا تۆمارکردووە

یەکێتی بازرگانانی بەریتانیا و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەرەنگاری پلانی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ ڕواندا دەبنەوە

گەورەترین سەندیکای کارمەندە مەدەنییەکانی بەریتانیا و رێکخراوەکانی هاوکاری و مافی مرۆڤ، لە دادگا سکاڵایان لە دژی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا تۆمارکردووە، ئەوەش لەسەر دیپۆرتکردنی پەنابەران بۆ ڕواندا.

بلومبێرگ نیوز بڵاویکردەوە، پارێزەرانی یەکێتی خزمەتگوزارییە گشتی و بازرگانییەکان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، کە یەکێتیەکە و رێکخراوێکی مافی مرۆڤ و، چوار پەنابەر، سکاڵایان لە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا تۆمارکردووە، مارک سێروتکا، سکرتێری گشتی یەکێتی خزمەتگوزارییە گشتی و بازرگانییەکان، دەڵێ: “یەکێتی خزمەتگوزارییە گشتی و بازرگانییەکان، ئامادە نین پشتگیری لە دانانی ئەندامەکانمان لە دۆخێکی مەترسیدار و ترسناکدا بکەین، لەو شوێنەی کە لەوانەیە داوایان لێبکرێت بە نایاسایی کار بکەن”.

یەکێتی خزمەتگوزارییە گشتی و بازرگانییەکان، نوێنەرایەتی کرێکارانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات، کە تۆمەتبارن بە دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازان بۆ ڕواندا.

جەیمس ویلسۆن، جێگری بەڕێوبەری کاری دەستبەسەرکردن وتی: “پێویستە ڕێز لە سیاسەتەکانی حکومەتی نوێ بگرین و، ئەو یاسایانەی کە ئێمە وەک کۆمەڵگا هەموومان ڕازی بووین، پەیڕەوی بکەین، لەبەرئەوە، ئێمە بە دوای فەرمانی دادگاداین بۆ ڕێگەگرتن لەو فڕۆکەیەی، کە لە ڕێڕەوی ڕاڕەوەکە دەرنەچێت بەرەو رواندا”.

جێی باسە، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن، لە مانگی نیساندا پلانی گواستنەوەی ئەو پەناخوازانەی، کە لە کەناڵی ئینگلیزیەوە دەپەڕنەوە بۆ ڕواندا ڕایگەیاند، لەگەڵ جێبەجێکردنیشی کە بڕیارە لە 14ی حوزەیرانەوە دەست پێ بکات.

___

ناوەندی بەلجیکا سەردانی ئینستیتوتی کوردی لە برۆکسل دەکات

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی پارتی دەکەن

nusar1

لەندەن : بەیاننامەی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر ڕۆژی ئاڵا

nusar1
KDC

FREE
VIEW