KDC

چالاکوانان و مافپارێزەرانی کۆچبەران سکاڵا لە دادگایی مافی مرۆڤی ئەوروپا لەدژی یۆنان تۆماردەکەن

ململانێ سیاسییەکان لە ناوچەکەدا کاریگەری لەسەر ڕەوشی کۆچبەران بەجۆرێک دروستکردووە، کە ماف و ژیانیان پارێزراو نەبێت و، بە یاسای سەربازی و بەناوی ناوچەی دابڕاو، توندتیژی و کاری نایاسایان بەرانبەر بکرێت و، دواتر بە زۆرەملێ دیپۆرت بکرێنەوە.

لەم نێوەندا پۆلیسی پاسەوانانی سنووری یۆنان بۆ چەندین جار ڕێگری لە کۆچبەران کردووە، هەرچەندە کۆچبەران دەگەنە سنووری یەکێتی ئەوروپا، بەڵام لە دوورگە سنوورییەکان ڕزگار ناکرێن و بواری ئەوەشیان پێنادرێت داوای یاسایی پەنابەری بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا توندوتیژی و دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێیان بۆ تورکیا چەندین جارە دووبارە دەبێتەوە.

دەستەڵاتداران و پۆلیسی کەناراوییەکان ڕێگری لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان دەکەن، ئەوەش بەبیانووی ناوچەی دابڕاوی سەربازی.

پێش 10 ڕۆژ لەمەوبەر، گرووپێکی 28 کەسی هەوڵیاندا لەڕێگەی ڕووباری ئیڤرۆسەوە سنووری تورکیا بۆ یۆنان ببڕن، بەڵام خۆیان لە دوورگەیەکی بچووکی ناوەڕاستی ڕووبارەکە دۆزییەوە، کە درێژی سنووری سروشتی 200 کیلۆمەتری نێوان هەردوو وڵات بووە، سەرەڕای بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، چالاکوانان دەڵێن پاسەوانانی سنووری یۆنان، بە زۆر ئەو کەسانەیان گەڕاندۆتەوە تورکیا.

هەواڵ دەربارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە دوورگەی بچووک لە ڕووباری ئیڤرۆس دا دەگیرسێنەوە، زۆربوون، لەگەڵ ئەوەی کە گرووپەکانی مافپارێزەرانی کۆچبەران، کە پاسەوانەکانی سنووری یۆنان ئاگادار دەکرێنەوە بۆ ڕزگارکردنیان، بەڵام ڕێگری دەکەن لە بەلەمە بچووکەکان کە بارکراون بە کۆچبەران، ڕێگاکەیان بۆ خاکی یۆنان تەواو بکەن و، هەوڵدان بۆ گەڕانەوەیان بۆ تورکیا، ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە، هاوکات لەگەڵ ئەو کارە نایاساییانەش کە لەلایەن پۆلیسی پاسەوانانی سنووری یۆنان لەگەڵ کۆچبەران دەکرێت.

دواین ئۆپەراسیۆن دژی کۆچبەران، لە ڕۆژی دووی ئەم مانگە، دژی گرووپێکی 28 کەسی بوو، کە حەوت ژن و هەشت منداڵیان لە ناوچەی ئیڤرۆس ڕاگیرابوون ،کۆچبەران هەوڵیاندا بۆ یەکەم جار لە ڕووبارەکە بپەڕنەوە، بەڵام پاسەوانە یۆنانییەکان بەشێوەیەکی توندوتیژ مامەڵەیان لەگەڵ کردوون، بەگوێرەی ڕێکخراوی (زەنگی تەلەفۆن)، ئەم ڕێکخراوە ناحکومییە، لە کۆچبەرانەوە پەیوەندی لەناکاو وەردەگیردرێت و دەیانگوازنەوە بۆ دەستەڵاتدران تا بە فریان بکەون.

چالاکوانانی پلاتفۆڕمەکە کە لە پەیوەندی ڕاستەوخۆدا بوون لەگەڵ کۆچبەران و وتیان: “ئەوان ماندوو و تینوو و پێویستیان بە هاوکاری ئێوە هەیە، بە دەستەڵاتمان ڕاگەیاند، ئەو خەڵکە دەستبەجێ هاوکاری بکرێن و سەلامەت و پارێزراوبن، بەڵام ئێمە زانیمان کە گرووپەکە لەلایەن هێزەکانی یۆنانەوە هێرش کراوەتە سەریان”.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سایتی مهاجرنیوز، چالاکوان لیسا، لەسەر پلاتفۆرمی “زەنگی تەلەفۆن” وتی: “کۆچبەران ناچارن ئاو لە دەریاکە بخۆنەوە، بەڵام ئەوە بۆ تەندروستیان باش نییە، لەگەڵ ئەوەشدا توندتیژیان بەرانبەر کراوە، دواتر بە زۆرەملێش دیپۆرتی تورکیایان دەکەنەوە”.

بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر دەستەڵاتدارانی یۆنان، چالاکوانان و یاساناسان، سکاڵایان لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا (ECHR) تۆمار کرد، کە تێیدا بڕیاری دا یۆنان یارمەتی ئەو کەسانە بدات و بواری ئەوەیان هەبێت داوای پەنابەرێتی بکەن، بەڵام حکومەتی یۆنان سنوورەکانی ڕووباری ئیڤرۆسی بەناوچەیەکی سەربازی سنووردار دەزانێت و، ڕێگری لە ڕێخراوەکان و ڕۆژنامەنووسان دەکات بۆ ناوچەکە بڕۆن.

ئەو پارێزەرانەی کە سکاڵایان تۆمارکردووە، ڕوونیانکردەوە کە دادگا بڕیاری داوە، کە نابێت خەڵک تا ئاگادارکردنەوە و تەواوبوونی ڕێککارەکانی پەنابەری دیپۆرت بکرێنەوە و، بەپێی پێویست خۆراک و ئاو و چاودێری پزیشکی گونجاویان بۆ دابین بکرێت، بەڵام پلاتفۆرمی “زەنگی تەلەفون” دەڵێ، کە دەستەڵاتداران لەگەڵ ئەوەی یارمەتیان نادەن، پاڵیاشان پێوەدەنێن بۆ ناو ئاوی تورکیا و دەیانگەڕێننەوە.

جێی ئاماژەیە، لەگەڵ دەرچوونی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی پارێزگاری لە ژیانی کۆچبەرانی سنووری یۆنان، بەڵام بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراو و چالاکوانان، حکومەتی یۆنان لەسەر سیاسەتی خۆی بەردەوامە و بڕیارەکانی دادگای پشتگوێخستوون و جێبەجێیان ناکات.

سۆران حەسەن

___

ڕوسیا لەسەر دانوستانەکان متمانەی بە ئۆکرانیا نەماوە

nusar1

تورکیا :دەستگیرکردنی نوێی سیاستمەدارانی کورد لەسەر خۆپیشاندانەکانی کۆبانێ

nusar1

هەولێر: نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی شەوی یەڵدا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW